ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢٣، وبە ئامادەبوونی کۆمەڵەیەکی گەورەی هونەرمەند و شانۆكارى عێراقی، کورد و سریانی، لە هۆڵی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان لە… عەنکاوە، چالاکییەکانی فیستیڤاڵی شانۆی سریانی لە یەکەم خولیدا دەستپێکرد.
سەرەتاى مەراسیمی کردنەوەی چالاکییەکان بە تابلۆیەکی نمایشی بوو و بۆتیپی بەرمایە کە لە شاری قامیشلۆی سوریاوە هاتوون، بە ناوی “ئازاری بەخدێدا” کە وایکرد ئامادەبووان بە جۆش و خرۆشەوە سەیرى بکەن,چونکە تیپەکە بە سەما فۆلکلۆرییەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەکەى بەخدێداى وەبیرهێنایەوە.
دواتر وتارى بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا پێشکەشکرا، وتیایدا جەختی لەوە کردەوە کە “بەڕێوەبەرایەتی گشتى هەوڵدەدات شانۆی سریانی پێشبخات بە چالاککردنی چالاکییەکانی و کارکردن بۆ کاردانەوەى ڕۆڵەکانى پێی…و پشتگیریکردنى شانۆنامەنووسانی گەنجی بەتواناى گەلەکەمان”، وئاماژەی بەوەدا کە “سریانییەکان پێشەنگی بزووتنەوەى شانۆن” لە نیشتمان و هەر بۆ ئەوانيش یەکەمين نمایشی شانۆیی لە عێراق لە شاری موسڵ لە ساڵی ١٨٩٠دا دەگەڕێتەوە.”
لە درێژەى وتارەکەیدا ئۆغنا ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتى خودى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەت بەرزنرخاند بۆ پاڵپشتی بەردەوامی لە داهێنەرانى سریان و چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانیان.
لە کۆتایی قسەکانیدا بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەم هەنگاوە هەوڵدەدات “پردێکی بەهێز لە نێوان دیمەنی شانۆیی سریانی و کوردی و عێراقییەکان دروستبکات”، ڕوونیشیکردەوە کە “فیستیڤاڵەکەمان خاڵی دەستپێکە بۆ چالاکییە شانۆییەکانی داهاتوو.”
دواتر ئاریان سەڵاحەددین بریکاری وەزارەتى ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمى كوردستان وتاری وەزارەتەکەی پێشکەش کرد و تێیدا ستایشی ئەوکار و چالاکییەكانە کرد کە بەڕێوەبەرایەتى سریانى ڕێکیاندەخات، پاشان کورتە فیلمێک سەبارەت بە مێژووى شانۆی سریانی و ئەو قۆناغانەی کە پێیدا تێپەڕیوە نمایشکرا.
بەرپرسی فيستیڤاڵ، ڕەخنەگری شانۆ و ڕۆماننووس سەباح هورمز الشانی، دەستپێکردنی چالاکییەکانی فيستیڤاڵەکەى ڕاگەیاند و دەستەی دادوەری بە ئامادەبووانى ناسند، بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد حەسەن موسا و بە ئەندامیەتى ( د. مەنسور نوعمان نەجم، د. بەلقیس ئەدۆسکی،هونەرمەند ڕەفیق نوری، ڕەخنەگری شانۆ حەمە سوارعەزیز).
هەر لە میانەی مەراسیمەکەدا، پێنج لە پێشەنگى شانۆى گەلەکەمان، لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، ڕێزیان لێگیرا، ئەوانیش هونەرمەندی گەورەی تاراوگە ڕۆمیۆ یوسف، کە وتارێکی دەنگی بۆئامادەبووان نارد، وتێیدا پیرۆزبایی لەم فيستیڤاڵە هونەرییە گەورە وهەوڵەکانى ڕیکخستنى کرد، لەگەڵ ڕێزلێنانى هەریەک لە هونەرمەندان(ئیخلاس متى، خوالێخۆشبوو دنحا بویا، باسل شامایا، زوهێرعەبدولمەسیح عەبدوکا) بۆهەوڵ وبەخشینی هونەری داریکراویان لە بوارى شانۆدا.
هەروەها ڕێزلێنان لەهونەرمەندی گەورەی سريانى ئەسکەندەرعەزیز قۆلەنج ،کە خەڵکی شاری قامیشلۆی سوریایە،بۆ ڕێبازە دوور و درێژو بەشدارییەهونەرییە بەرزەکانی لە بواری شانۆدا.
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە ياديان نەکرد ڕێز لە د. ئەحمەد حەسەن موسا بگرن، بەهۆی ڕۆڵی لە تێکەڵکردنی کولتوور و هونەری عێراقی و دروستکردنی پرد لە نێوان شانۆی عەرەبی و سریانیدا، هەروەها وەک سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردرا بەهۆی ئەو داهێنانە گرنگانەی کە کردوویەتی لە کاتی کارکردنی وەک بەڕێوەبەری گشتی بەشی سینەما و شانۆ و سەرۆکی فێستیڤاڵی بەغدا وشانۆی نێودەوڵەتی بۆ چەند خولێک.
دواتر، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ميتاڵى ڕێزلێنانى بەخشییە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان بۆ میوانداریکردنی چالاکییەکانی یەکەمین فيستیڤاڵی شانۆی سریانی.
یەکەمين ڕۆژی فیستیڤاڵەکە بە نمایشێکی شانۆیی لە لایەن تیپی نواندنی شمشا بە ناوی (زواغا خەرایا) کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.
جێى ئاماژەیە، یەکەم خولى فیستیڤاڵی شانۆی سریانی ،لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە لە هەرێمی کوردستان بۆماوەی ١٤-١٦ی کانوونی یەکەمى ڕێکخراوە، وکۆمەڵێک نمایشى شانۆیی و پانێڵی گفتوگۆى لەخۆدەگرێت و گروپێکى نوخبە لەهونەرمەندان و ئەکادیمان وئارەزوومەندانى كارى شانۆیی بەشداری تێيدا دەکەن.












































