بە بۆنەی جەژنی قیامە،ڕۆشنبیرى سریانى سەردانی کەنیسەی دێرینی ڕۆژهەڵات دەکات بۆ پیرۆزبایی کردن

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤، سەردانی بارەگای ئیبارشییەى حەدیابی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کۆنیان کرد، بەمەبەستی پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قیامەى پەروەردگارمان عیسا مەسیح بەپێی ساڵنامەی يولیانی ڕۆژهەڵات.
شاندەکە لەلایەن سەرۆکى ئیبارشییە، مارشیمعۆن دانیالەوە پێشوازی لێکرا، و لە میانی دانیشتنەکەیاندا ستایشی بۆنە و چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کرد، وەهەروەها داواى لە ڕۆلەکانى گەلەکەمان دەکات پابەندبن بە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و خاکەکەیانەوە، لە کاتێکدا کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی هەمیشە کراوەن بۆ ئەوەی هاوکاری هەموو دامودەزگاکانی گەلەکەمان بکەین، بە شێوەیەک کە خزمەت بە کولتوور و ڕۆشنبیریمان بکات.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری کتێبخانەی سریانی، فەیحاء شمعون، بەڕێوەبەری کارگێڕی، فؤاد شمعون، و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap