بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، لە باڵاخانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەعەنکاوە، کلدو ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لێپرسراو و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی تیپی شمشا بۆ نواندن کرد.
ئۆگنا پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی تازە هەڵبژێردراوی تیپی ناوبراو کرد و لەگەڵیان باسی ڕێگاکانی هاوکاری و هاوبەشی کرد، هەروەها ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ گشت دامەزراوە ڕۆشنبیری و هونەریەکانی گەلەکەمان بۆ دەوڵەمەندکردنی واقیعی ڕۆشنبیری و هاندانى گەنجی نوێ کە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری سريانى زیندوو دەکاتەوە.

