تیپی هونەری سریانی بەشداری لە فيستیڤاڵی سەمای فۆلکلۆری دهۆک دەکات

تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، لە یەکەم خولى خۆیدا کە بە سەرپەرشتی دەزگای ڕاگەیاندنی کوردستان 24 بەڕێوەچوو، بەشداری چالاکییەکانی فيستیڤاڵی سەمای فۆلکلۆری کرد ، کەڕۆژى ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆی دهۆک، لەژێر دروشمی “پێکەوە دڵخۆشین” بەرێوەچوو.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بریتی بوون لە سەمای فۆلکلۆرى و فەرشی سوور و کۆنسێرت، بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند و گروپی هونەری لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، وبەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دهۆک، ڕائد گۆرگیس لە مەراسیمى کردنەوە ئامادەبوو.
تیپی هونەری سریانی تابلۆیەکی فۆلکلۆری پێشکەش کرد کە گوزارشت لە کولتورى سریانی دەکرد، و لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و سەرسامی خۆیان بۆی دەربڕی.
شایانی باسە فیستیڤاڵی سەمای فۆلکلۆری دهۆک بە هاوکاری ڕێکخراوی سەما بۆ ڕۆشنبیری لە کوردستان و ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی دهۆک ڕێکخرابوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap