تیپی هونەری سریانی بەشداری لە هەشتەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری ئەکیتۆ دەکات

تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداری چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری ئەکیتۆیان کرد لە خولی هەشتەمی خۆیدا، کە لە ژێر چاودێرى محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە قەزای بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوا، بۆ ماوەی ٢٥ – ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤، و لەژێر دروشمی (ئەکیتۆ ڕەسەنایەتی و نوێبوونەوە) بەڕێوەچوو.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بریتی بوون لە شیعر ، پێشانگای خۆشنووسی سریانی، تابلۆ، و بڵاوکراوەی کولتووری، وتار لەسەر تەوەری ساڵی نوێی نیشتمانی (ئەکیتۆ)، هەروەها تابلۆی هونەری کولتوورى سریانى کە لەلایەن تیپی هونەری سریانی پێشکەشکرا.
شایانی باسە هەشتەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری ئەکیتۆ بە هاوبەشی لەلایەن نووسینگەی ڕۆشنبیری سریانی یەکێتیی گشتیی ئەدیب و نووسەران لە عێراق و یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی سریانی سازکرا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap