کەناڵی زەلگۆ کە لە ئوسترالیاوە پەخش دەکرێت، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ميواندارى بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا کرد، بۆ قسەکردن لەسەر واقیعی ڕۆشنبیری سریانى، و ڕێگاکانی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
هەڤپەیڤینەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس ئیمانوێل یوسفەوە سەرپەرشتی کرا، لە ستۆدیۆی ئیڤان یاعقوب ئەنجامدرا، لەو دیدارەدا ئۆغنا تیشکى خستە سەر چالاکیی و فێستیڤاڵەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە وڵاتدا بەڕێوەدەچن، کە بەشدارن لە دەوڵەمەندکردنی زمانی سریانی و واقیعی کولتووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی دیکەی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی پەیوەندی نێوان نیشتمان وتاراوگە بۆ پێشخستنی گۆڕەپانی ڕۆشنبیری سریانى کردەوە، هەروەها گرنگی هاوکاری وهاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمانی ڕوونکردەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی پێگەی کولتووری گەلەکەمان و پەرەپێدانى لە نیشتمان ودەرەوە پێکەوە.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لەوێ.