لەم دواییانەدا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و لە چوارچێوەی زنجیرەی ڕۆشنبیری سریانی/ کتێبخانەی سریانی ،و بە زمانی سریانی هاوچەرخ (ئەلسورت)، کتێبی (ت .س. ئەلیۆت شاعیرى گەورە ) دەرچوو. بۆ ئەدیب و شاعیرو نووسەر نزار حننا الدیرانى ، لە نێو لاپەرەکانیدا ژیاننامەی شاعیر و ئەو ئاسەوارەى کە لە بواری مۆدێرندا بەجێی هێشتووە بە تایبەتى لە پارچە شیعرە بەناوبانگەکەى (ارض الیباب) سەرەڕاى (7) لە شیعرە دوور ودرێژەکانى لە خۆدەگرێت.
کتێبەکە (٨٤) لاپەڕەی قەبارەی مامناوەند پێکدێت و ژمارەی زنجیرەی (٦٧) ی هەیە.
