ڕۆژى دووشەممە 9ی ئەیلولی 2024، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتیی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە خانمی کولتوورى عێراقی، زەهرا زەنگەنە كرد.
لە میانەى چاوپێکەوتەکەدا، هەردوولا تیشکییان خستە سەر دیارترین چالاکیی و بۆنەکان کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانییەوە ئەنجامدراون، هەروەها گرنگی پاراستنی کولتوورى نەهرێنى کۆن، ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هەماهەنگى لەگەڵ هەموو دامەزراوەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە ڕۆشنبیرى و کولتوورەکەمان بکات.
شایانی باسە زەهرا زەنگەنە، کوردی عێراقیيە، لە شاری هەولێر ڕێکخراوێکی پەرۆشی کولتوور و ڕۆشنبیرى عێراقی دامەزراندووە.