ڕۆژى چوارشەممە 30 ئابى2023 ، بەیاوەری نزار حەننا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدو ڕەمزی أوغنا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیماد سالم ججۆ، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی سریانی لە حکومەتی فیدراڵ کرد .
لە میانەی دیدارەکەدا باس لە ئەزموونی پەروەردەی سریانی و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ڕێگاکانی تێپەڕاندنیان و کاریگەری ئەم ئەزموونە لەسەر واقیعی ڕۆشنبیری سریانى لە عێراق و ناوچەکەدا تاوتوێ کرا.أوغنا ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو دامەزراوە پەروەردەییەکانی سریانى و دامەزراوە کولتوورییەکانی گەلەکەمان بە گشتی، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی زمانی سریانی.
هەردوو میوان ستایشی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان کرد، وجەختیان لەسەر ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان کردەوە بۆ هاوکاری لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا.





