ڕۆژى پێنجشەممە 11ى کانونى دووەمى 2024، کلدۆ رمزى ئۆغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى وهونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان، و لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە قەزاى عەنکاوە ، پێشوازى لە نور متى سەرۆکى دامەزراوەى شلاماى خێرخوازى کرد.
لە دیدارەکەدا باس لەو چالاکییانە کرا کە دامەزراوەکە ئەنجامیان دەدات لە ناوچەکانى گەلەکەمان ، و لە ڕێکارەکانى ئەنجامدانى چالاکییە ڕۆشنبیرییە هاوبەشەکاندا ، لەلاى خۆشیەوە ئوغنا جەختى لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەرێوەبەرایەتى گشتى واڵا وکراوەن بۆ گشت ئەو دامەزراوانەى کە گرنگى دەدەن بە دۆزى گەلەکەمان وبە مانەوەى لە خاکى باوباپیرانیدا.
