دوای زاخۆ… بەڕێوەبەری گشتی سەردانی دامودەزگاکانی گەلەکەمان لە دهۆک دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 2ی تەمموزی 2025، شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری گشتی کڵدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە دوای گەشتەکەی بۆ شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان درێژەی بە گەشتەکەی دا.
لە سەرەتای سەردانەکەیدا، شاندەکە لەگەڵ مەترنى کلدانەکانی دهۆک، جەنابی مار ئازاد شابا کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە گرنگی پەرەپێدانی واقیعی کولتووری گەلەکەمان لە پارێزگای دهۆک کرد. ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاکانی گەلەکەمان، بەشێوەیەک خزمەت بە ڕۆشنبیر و کولتوورەکەمان بکات.

دواتر شاندەکە سەردانی بارەگای حیزبى یەکێتی دیموکراتی کلدان و لقی دهۆکی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووریان کرد. لە میانی دیدارەکانیدا لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی گەلەکەمان، شاندەکە باسیان لە ڕێگاکانی هاریکاری وهاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و دامودەزگاکانی گەلەکەمان کرد کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن.
شاندەکە بە دیدارێک لەگەڵ مار ئەبرێس یوخانا قەشەی دهۆک و نەینەوای کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات کۆتایی بە گەشتەکەیان هێنا. ولە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی بەهێزکردن و پەرەپێدانی واقیعی کولتووری گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی لە سەردانەکەیدا بۆ دهۆک، ڕائد جرجیس ئۆراها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دهۆک و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانی و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە یاوەری بوون.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap