دوای واژۆکردنی چوار کتێبی نوێ… پێشانگای کتێبی کراوە کۆتایی بە سێیەمین خولی خۆی دەهێنێت

چالاکییەکانی خولی سێیەمی پێشانگای کتێبی کراوە، کە لەلایەن کتێبخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆماوەی ٢٥ – ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ڕێکخرابوو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، ، کۆتایی بەکارەکانى هێنا، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
دوا ڕۆژی چالاکییەکانی بە بڕگەیەکى پەروەردەیی و دڵخۆشکەرى تایبەت بە منداڵان دەستی پێکرد کە لەلایەن کتێبخانەی سنبادەوە پێشکەشکرا، دواتر ڕێوڕەسمی واژۆکردن بۆ کتێبی “مەسیحییەکانی عێراق… لێکۆڵینەوەیەک لە چالاکییە پەرلەمانییەکانیان لە سەردەمی شاهانە ١٩٢٥-١٩٥٨” لەلایەن… دکتۆر عەمار یوسف عەبدوڵڵا کە لەلایەن نووسەر بەترۆس نەباتی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، بە بەشداری ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق یۆنادم یوسف کەنا.
دوابەدوای مەراسیمی واژۆکردنی کتێبەکە، تیپی ڕجذورموسلیە گۆرانییەکیان پێشکەش کرد کە بووە مایەى دڵخۆشى ئامادەبووان، دواتر دانیشتنێکی دیالۆگ بە سەرپەرشتی ڕەخنەگر سەباح هورمز بەڕێوەچوو و تیایدا (ڕۆماننووس و نووسەر ئەحمەد ئەلسەعداوی، ڕۆماننووس و نووسەر عەلی بەدر، و… چیرۆکنووس و ڕۆماننووس ئەمجەد تۆفیق) بەشدارییان کرد، کە تیشکی خستە سەر (نوێنەرایەتیکردنی کارەکتەری مەسیحی لە ڕۆمانەکەدا).
دوای ئەوە مەراسیمێکی واژۆکردن بۆ کتێبی “ڕۆژانى عێراقییەک لە خاکی ئەرزەکان” لە نووسینی توێژەر سامر ئەلیاس سەعید بەڕێوەچوو، کە لەلایەن هونەرمەند شێوەکارى لینا ئۆغنا پێشکەشی ئامادەبووان کرا، چالاکییەکان کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو، لەگەڵ بەشێکی تری گۆرانی وتن لەلایەن تیپی جذورموسڵییەوە، کە جێگاى دڵخۆشى ئامادەبووان بوو لەگەڵ نمایشى سەمای کولتوورسریانی ،لە لایەن تیپى سريانى بۆ هونەرى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى وهونەرى سریانى.
شایانی باسە خولی سێیەمی پێشانگای کتێبی کراوە کە لە ٢٥ تا ٢٧ی ئایار بەڕێوەچوو و چالاکییەکانی بریتی بوون لە دانیشتنی دیالۆگ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆری هونەری و گۆرانی وتن، لە گەڵ مەراسیمى واژۆکردنی چوار کتێبی نوێ لە زنجیرەى ڕۆشنبیرى سریانیدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap