دکتۆر جۆرج کیراز، میوانی فەخری یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانییە لە وڵاتدا

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕایگەیاند، پێشەنگی تەکنۆلۆژیای سریانی لە جیهان، دکتۆر جۆرج کیراز، میوانی فەخری یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی دەبێت لە وڵاتدا، کە بەڕێوەبەرایەتی بەنیازە بە هەماهەنگى لەگەڵ سەنتەرى یونان هوزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆلینەوەى ئایندە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر سازيبكات.
جۆرج کیراز لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری بەیت لەحەم لەدایک بووە، لە دایک و باوکێکی سریانى کە لە شارۆچکەی خەربووتى تورکیا ، ولە ساڵی ١٩٨٢ چونەتە وڵاتى ئەمریکا و لە ویلایەتى کالیفۆرنیا ئەندازیاری خوێندووە پاشان لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٠ چویتە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ بەدەستهێنانی زانستی پرۆفیسۆر سێباستیان برۆک لە بواری “خوێندنەوە سریانییەکان” ، دوای ئەوە ڕووی لە زانکۆی کامبریج کرد بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە بابەتی “مۆرفۆلۆژیای ژمێریاری زمانە سامییەکان”.
دکتۆر کیراز بە پێشەنگی تەکنەلۆژیای سریانی لە جیهاندا دادەنرێت، هەروەها شانازیی بەوە دەکرێت کە زمانی سریانی هێناوەتە ناو “یونیکۆد”ەوە، کە کۆدی کۆمپیوتەرە لەسەر سیستەمی ویندۆز، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٦ کاری لەسەر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پرۆفیسۆر سیباستیان بروکی بەریتانیا و جێگری پاتریارک بۆ خوێندنی سریانی لە کەنیسەى ئۆرتۆدۆکسی سریانی، مار سیڤێرس ڕۆجە ئەخرەس، میوانی ڕێزلێنان دەبن لە یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لەو وڵاتەدا، کە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە لە کۆنفرانسى یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی کە بۆ ماوەی ٥-٨ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، لەژێر دروشمی “سریانى کولتوورێکی زیندووە… توخمەکانی خۆڕاگریمان بەهێز دەکات” لە هۆڵی پاتریارک مار یوسف شەشەم ئودۆ لە دێرى شەهید گابرێل دانبۆ، لە عەنکاوە، هەولێر، لەگەڵ سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی دەستنووسە سریانیەکان و مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی و سەنتەری بەڵگەنامەی دیجیتاڵی بۆ دەستنووسە ڕۆژهەڵاتیەکان لەخۆدەگرێت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap