دکتۆر ڕەمەزان تورکات، میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

ڕۆژى دووشەممە ٢٠ی ئایار ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا لە باڵەخانى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە پێشوازیکرد، لە ئەکادیمیست لە بەشی خوێندنی سریانی لە زانکۆی شاری میدیای تورکیا ، د.رەمەدان تورکات، بەیاوەری (ئادەم هانۆ و لوکاس ئاکتاش)، هەوادارانى کاروباری سریانین لەهەمان شار.
لە دانیشتنەکەدا هەردوولا دەستیان خستە سەر دیارترین چالاکی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە ڕێکخراون لە ناوچە جیاجاکانى گەلەکەمان ، هاوکات جەختیان لە گرنگی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەشی خوێندنی سریانی لە زانکۆی میدیات لە تورکیا و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئۆغنا دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی بەرێوەبەرایەتی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاکانی گەلەکەمان بە شێوەیەک کە خزمەت بە کولتوور وڕۆشنبیرى سریانی لە ڕۆژهەڵات بکات.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap