ڕۆژی چوارشەممە 26ی نیسانی 2023، كلدو رمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەرهێنەری سینەمایی عێراقی ناسر حەسەن و دەرهێنەر بازالبازى کرد.
و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە واقیعی سینەما لە عێراق و هەرێمی کوردستان و سەختی و تەحەددیاتی بەردەم کاری سینەمایی لە ناوچەکە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان کرا بۆ بەردەوامیی و سەرکەوتنی کارەکە.
هەر لە میانی دیدارەکەدا ئۆگنا جەختی لە گرنگی هونەر لە گەیاندنی پەیامی مرۆیی کردەوە، ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ سەرجەم دامودەزگا ڕۆشنبیری و هونەریەکان.
شایەنی باسە ناسر حەسەن دەرهێنەرێکی عێراقییە، لەدایکبووی خانەقین ساڵی 1948، سەرەتای دەرهێنانی بۆ تەلەفزیۆن لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بووە، ناوەکەی وەک دەرهێنەرێکی دیاری فیلمی دیکۆمێنتاری درەوشایەوە، لەم بوارەشدا توانیویەتی چەندین دەستکەوت و بەشداری نێودەوڵەتی.