دەرهێنەر باز شمعون ئەلبازی کە لە بوارەکانی دەرهێنان و سینەمادا کاردەکات، بە فیلمە درێژەکەی “نەفرەتی نۆتا” لە لیستی کورتی دەستپێشخەری پشتیوانی سینەمای عێراقدایە.
بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕایگەیاند کە “خستنەڕووی فیلمی (نەفرەتی نۆتا) ى دەرهێنەر باز شمعون لە لیستی کورتدا، دەستپێشخەرییەکى کراوەیە بۆ ئەزموونە سینەماییە جۆراوجۆرەکان کە ڕەنگدانەوەی واقیعی دەوڵەمەندی کولتووری ئێمەپشتڕاست دەکاتەوە”.
سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لیژنەی دەستپێشخەری پاڵپشتی سینەمای عێراق کرد بۆ هەوڵە گەورەکانی لە پاڵپشتیکردنی داهێنەرەکان، و پەرۆشی بۆ هەمەچەشنکردنی پڕۆژەکان و نوێنەرایەتیکردنی دەنگ و ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵات.
شایانی باسە دەرهێنەر باز شمعون ئەلبازی لە ساڵی 1989 بڕوانامەی ماستەری لە فیلمی تەلەفزیۆنی لە فاکەڵتی میدیا لە زانکۆی پراگ بەدەستهێناوە،و لە چەندین تۆڕی تەلەفزیۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق کاری کردووە، هەروەها واژۆی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی کورت و درێژی سەربەخۆ.
