روشنبری سريانى پيشوازی لە پاتریارکی کلدان کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ دەكات

سەرلەبەیانی ڕۆژى پێنجشەممە 14ی ئەیلولی 2023، پاتریاک کاردیناڵ مار لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریاکی کلدانەکان لە عێراق و جیهان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سريانى لە هەرێمی کوردستان کرد، و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی،كلدو رمزى اوغنا ، و بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سريانى، و فواد شمعون ، بەڕێوەبەری کارگێڕی وسەرۆک بەشەکان و فەرمانبەران پێشوازى لێکرا.
لەم سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سريانى ڕوونکردنەوەیەکی هەمەلایەنەی لەبارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتییە لاوەکییەکانی و دیارترین چالاکییەکانی و ئەو بووژاوە چۆنایەتییەی کە لە ماوەی ڕابردوودا شاهیدی بووە، و ئەو ڤێستیڤاڵ و کۆنفرانس و بۆنانەى ڕێکدەخات پێشکەش کرد.
بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی، هەروەها پێزانین و شانازیی گەورەی خۆی دەربڕی بۆ هەموو ئەو چالاکییە کولتووريانەى کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سريانى پێشکەشکراون ، و بڵاوکراوە جۆراوجۆرەکانی، بەتایبەتى گۆڤاری “بانیپاڵ”. “.
وەهەروەها ستایشی هەوڵی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی و بەتایبەت بەڕێوەبەری گشتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بیناکە هەرچەندە بچووک و پاکە، بەڵام کادری سەرسوڕهێنەر و کاریگەر لەخۆدەگرێت کە داهێنانەکانیان سنووری فەرهەنگ و فەزای هونەری سریانی تێپەڕاندووە. و هیواى خواست باڵەخانەیەکى هەبێت کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی کارەکەی و بەشداربێت لە پەرەپێدان و فراوانکردنی چالاکییەکانی.
هەروەها کاردیناڵ سەردانى بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی کرد، لەوێ لەگەڵ گروپێکی نووسەران و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمان، و کادیرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور ومۆزەخانەى سریانی، کتێبخانەی ڕۆشنبیری سریانی کۆبووەوە ، و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمان ڕایەکانیان خستەڕوو، و جەختیان لەوە کردەوە کە شانبەشانی کەنیسەی کلدان وەستاوەن دژی ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەر و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە سووکایەتییەک بە کڵێسا و کەسایەتی پاتریارک.
وەهەروەها بەڕێزیان باسی لە گرنگی کولتوور لە ژیانی گەلاندا کرد، هەروەها دەستی خستە سەر پێویستی نوێبوونەوە و هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم و پێشکەوتنە خێراکانی، دوور لە کۆنەپەرستی.
هەروەها بەڕێوبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سريانى ڕوونکردنەوەیەکی کورتی لەبارەی بەشی خۆی و مێژووی دامەزراندنی و چالاکییەکانی و ئەو پڕۆژە گەشەپێدانانەی کە شاهیدی بووە، خستەڕوو.
لە سەردانەکەدا بەڕێز ئەڤرام کلیانا بەڕێوەبەری پەیمانگای پاتریاریکی قەشەکان یاوەری بەڕێزیان بوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap