بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان, پرسەو سەرەخۆش خۆی بە بۆنەی کۆچکردنی مەتران جاک اسحاق, ڕادەگەینێت کە لەبەرە بەیانی رۆژی پێنجشەممە لە بەرواری 22/حوزیرانی/2023, لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر, لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوای کرد.
بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سریانی پرسەو سەرەخۆش خۆی, ئاڕاستەی خانەوادەی وکەس وکاری وکەنیسەی کلدانی دەکات, کە گشت ساڵەکانی تەمەنی دا تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی, کەنیسە وگەلەکەی.
جێی ئاماژەیە کە مەتران جاک اسحاق, سەرنوسەری گۆڤاری (نجم المشرق) بوو کە لە لایەن پاتریەرکییەی کلدانی, دەردەچێت وگۆڤاری (بین النهرین) کە گۆڤارێکی کلتووری وشارستانیی وەرزییە، کە لە لایەن خانەی مەشرق دەردەچێت.