سریانییەکان ئاهەنگ بە بۆنەى ڕۆژنامەکەیان حەفتا و سێ دواى سەدەى دەگێڕن

ڕۆژى سێشەممە 1ى تشرینى دووەم 2022 ، لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، یەکێتى گشتى ئەدیبان و نووسەرانى سریانى ئاهەنگێکیان بە بۆنەى ڕۆژى ڕۆژنامەگەرى سریانى ، و سەد وحەفتاوسێیەمین (173) ساڵ یادى لە دایکبوونى یەکەمین ڕۆژنامەى سریانى ( زهریرا دبهرا) ، لە هۆتێل هکسوس لە عەنکاوە سازکرد. بەرنامەى ئاهەنگەکە لەلایەن میدیاکار دلارام بویا بەڕێوەبردرا و بە دەقیقەیک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى ڕۆژنامەگەرى سریانى و شەهیدانى ووتەى ئازاد دەستى پێکرد ، ووتارى یەکێتى ئەدیبان نووسەرانى سریانى ، لەلایەن روند بولص سەرۆکى یەکێتى خوێندرایەوە و سەرەتاى ووتارەکەى بە ووتەى زانا نعوم فایق دەستپێکرد کەتێیدا دەڵى(ڕۆژنامە زمان حاڵى گەلانە ، و هەموو گەلێک بە ڕۆژنامەکەى دەناسرێتەوە ، و ئەو گەلەى ڕۆژنامەى نەبێت، بە گەلێکى لاڵ و کەڕو بێهودە دەژمێردرێت ) وەهەروەها ووتى : بۆ ئەوەى گەلێکى قسەکەرو کاریگەرو زیندوو بین، پێویستە ڕۆژنامەى سریانى زیندووبکەینەوە .

دواتر ووتارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە لایەن خودى بەڕێوەبەرە گشتییەکەى کلدو رمزى اوغنا خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژەى بەوە کرد کە ڕۆژنامەى سریانیمان کۆنترینە لە ڕۆژنامەى جیرانەکانمان ، واتا هەردوو ڕۆژنامەى زوراء و کوردستان ، کولتوور و پێشەنگییەکەى سەرچاوەى شانازییە بۆ ئێمە ،و ئەم مێژووە پڕشکدارە بە ئاسانى نەنووسراوتەوە ، بەڵکو خەڵتانى خوێنى شەهیدانى ووتەى ئازادییە ،و سەرمان شۆڕدەکەین بەرامبەر قوربانیدانیان ، بە تایبەتى یەکەم شەهیدانى (أشور یوسف) ،وهەموو پێشەنگەکانى ڕۆژنامەگەرى سریانى وەک فرید نزهە و بنیامین لابارى ،و جەختى لەوە کردەوە کە ڕۆژنامەگەرى بە بێ ئازادى فیک رو ڕا گەشەسەند بە خۆیەوە نابینێت، ئێمە ئەمڕۆ، وەک دامەزراوەیەکى میرى ، ئەرکى سەر شانمانە دووپاتى بکینەوە کە نامەى حکومەتى هەریم ڕێزگرتنە لە ئازادى ڕا و ڕاى تر.

وەهەروەها ووتى دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى واڵان بۆهاوئاهەنگى لەگەڵ هەمووان و لە گشت بوارەکاندا،و جەختکردن بە گرنگیدان بۆ کارکردن لەسەر وەبەرهێنانى تەکنیکە نوێیەکان بۆ گەیاندنى ڕا و کاراکردنى ڕۆلى ڕۆژنامەکەمان لەسەر ئاستى جیهاندا نەک تەنها لە سەر ئاستى ووڵات ، ئەم کارەش لە پێشنیارەکانى کۆنگرەى میدیاى سریانى دوپاتى لەسەر کراوە کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەمان ئەنجام درا .

تێیدا أزاد حەمە أمین نەقیبى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان پیرۆزباى لە ڕۆژنامەنووسانى سریانى کرد بە بۆنەى جەژنى ڕۆژنامەگەرییان ، و ئاماژەى دا کەوا ساڵانە ئاهەنگ بەم بۆنەیە دەگێڕین ، وکاردەکەین بۆ پێشکەشکردنى باشتربۆگشت ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى کاراکردنى ئەو یاسایانەى کە زامنى ئازادى دەڕبڕین و مافى ڕۆژنامەنووسانن. دواتر بروسکەى پیرۆزباى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى عیراق بەم بۆنە خوێندرایەوە،وتێیدا مؤید اللامى نەقیبى ڕۆژنامە نووسانى عیراقى ،هیواى سەرکەوتن و گەشەسەندنى بۆ ڕۆژنامەگەرى سریانى خواست بۆ ئەوەى بە نموونەیەکى ڕاستگۆ بمێنێتەوە . پاشان فیلمێکى کورت لە سەر ڕۆژنامەگەرى سریانى نمایش کرا ، لە ئامادەکردنى : بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى، و لە دەرهێنانى رغید ننوایا کە ڕێپێوانى ڕۆژنامەگەرى سریانى لە خۆى دەگرت بە ئاماژەکردنمان بەوەى ئەو تابلۆیە گڵانەى کە نەهرێنى کۆن هەواڵەکان ، رۆژانەکان ،دەسکەوت و سەرکەوتنەکان ، بە تایبەتى دەقە مسمارییەکان کە پاشا ئاشوورییەکان تۆمارییان دەکرد بە ناو و دەسکەوتە بیناسازییەکان و هەڵمەتە سەربازییەکانیان و ناسراون بە (سەرچاوە ئاشوورییەکان)، بە یەکەم ڕۆژنامە دادەنرێن کە باوباپیرانمان ناسیبێتیان پێش هەزارەها ساڵ ،و دەرکردنى ڕۆژنامەى (زهریرا دبهرا – تیشکى روناکى)لە 1/11/1849،بە لە دایکبوونى ڕۆژنامەگەرى سریانى هاوصەرخ دەژمێردرێت ،و بە پێش ڕۆژنامەى هەردوو(زوراء1869ز) و (کوردستان1898ز) دەکەوێت .

دوابەدواى ئەمە پانێڵێک پێشکەش کرا و لەلایەن میدیاکار نمرود قاشا بەڕێوەبردرا و لەم تەوەرانە پێکهاتبوو : ئەزموونى گۆڤارى کۆمەڵەى زانستى عیراقى / بەشى سریانى بۆ ئەدیب أکد مراد، گۆڤارى بانیبال و بەردەوامى نوێکارى بۆ ئەدیب بطرس نباتى ، لەگەڵ تەوەرى ڕۆژنامەگەرى سریانى ژنانە بۆ میدیاکارو نووسەر فالانتینا هیدو.

و ڕێگا درا بە پرسیارەکانى ئامادەبووان ، و لەلایەن قسەکەرانى پانێڵ بە سنگێکى فراوانەوە وەڵام دران لە کۆتاییدا پیشانگەى بڵاوکراوەکانى سریانى بە هەماهەنگى لەگەڵ یەکێتى ئەدیب و نووسەرانى سریان و کتێبخانەى ڕۆشنبیرى سریانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کرایەوە، و ژمارەیەکى جۆراوجۆر لە کتێبى سریانى و بڵاوکراوەکانى یەکێتى ئەدیبان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى بە خۆوە گرتبوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap