ڕۆژى سێشەممە 24ى ئوکتۆبەرى/2023 لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ، کلدو رمزی أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پێشوازى لە نوبار سیبان غریب سەرۆکى دەستەى کارگێرى کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى ئەرمەنى لە هەولێر کرد.
و لە میانەى چاوپێکەوتنەکەدا باس لە ڕێگاکانى هاوئاهەنگى لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ خزمەتکردن و کاراکردنى چالاکییە هاوبەشەکان و هاندانیان . لەلاى خۆشییەوە أوغنا جەختى لە ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کردەوە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ گشت دامەزراوە رۆشنبیرییەکان لە پێناو پەرەپێدانى واقیعى ڕۆشنبیرى لە هەرێمى کوردستان وعیراق .
لە لای خۆشییەوە میوانى بەڕێز ئاماژەى بە چالاکییە هەمەڕەنگەکان جیاکراوەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کرد لە گشت ناوچەکانى گەلەکەمان، و هەروەها ئامادەیى هەماهەنگى کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى ئەرمەنى لە هەولێر نیشاندا لە هەمان بواردا .
