ڕەخنەگری شانۆ و ڕۆماننووس سەباح هورمز ئەلشانی ڕایگەیاند، ناحیەی عەنکاوە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی 14-16ی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا، شاهيدى دەستپێکردنی چالاکییەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی سریانی دەبێت ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت .
ئەلشانی، سەرۆکی فێستیڤاڵەکە دوپاتى لەوە کردەوە کە چالاکییەکانی بریتی دەبێت لە پێشکەشکردنی نمایشی شانۆیی سریانی لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان، هەروەها سازدانی سیمینار و گفتوگۆ لەسەر شانۆی سریانی و مێژوو و واقیعەکەی، لە ماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا.
سەرۆکی فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بە ئامادەبوونی نوخبەیەکی دیاری ئەستێرە و پێشەنگەکانی شانۆی عێراق و کوردستان و هەروەها شانۆکارانی سريانى کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە میانەى فێستیڤاڵەکە دا ڕێز لە ژمارەیەک لەو کەسانە دەگيرێت کە ڕۆلیان لە بەشدارییە شانۆییەکاندا دیارە، لە سەرویانداهونەرمەندی گەورەی تاراوگە (ڕۆمیۆ یوسف).
ئەلشانی ئاماژەی بەوەدا کە شانۆگەرییە بەشداربووەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە، ولە کۆتاییدا وتی: لیژنەی ناوبژیوانى بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتى سینەما و شانۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عێراق، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا ناوى براوەکان ڕایدەگەیەنێت”.
