سەنتەرى ئەکادیمى و کۆمەڵایەتى میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

ڕۆژى چوارشەممە 17 کانونى دووەمى 2024، کلدۆ رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لەحکومەتى هەریمى کوردستان ، پێشوازى لە شاندێکى سەنتەرى ئەکادیمى و کۆمەڵایەتى عەنکاوە کرد .
و لەمیانەى چاوپێکەوتنەکەدا أوغنا ڕۆلى سەنتەرى ئەکادیمى بەرزنرخاند لە میواندارى و پشتیوانى کردنى فیستیفاڵى عەنکاوە کرسمس ،و هەروەها جەختى لە گرنگى هاوئاهەنگى نێوان دامەزراوەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنى چالاکییە جەماوەرییەکان لە عینکاوە.
شاندى میوان پێکهاتبوو لە جەلال حەبیب سەرۆکى سەنتەرى ئاکادیمى و کومەڵایەتى وژمارەیەک لە ئەندامانى دەستەى کارگێڕى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap