شاندێکى باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەردانی مۆزەخانەی سريانى دەکات

ڕۆژى دووشەممە 16ی ئەیلولی 2024 لە بالەخانەى مۆزەخانەی سریانی لە قەزای عەنکاوە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی، بێرنارد یوسف، پێشوازییان لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بە یاوەری ئەفسەری کاروباری گشتی لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، کیم سترۆلۆ كرد.
شاندەکە گەشتێکی بەناو مۆزەخانەکەدا کرد و کورتەیەک لەو پڕۆژانەیان پێدرا کە مۆزەخانە بە هاوکاری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) جێبەجێی کردووە ، ئەندامانی شاندەکە سەرسامی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو کارانەی کە لەلایەن مۆزەخانەو ئیدارەی مۆزەخانەکەدا ئەنجامدراون، بەتایبەتی لە پرۆژەی (پاراستنی کولتووری کەمینەکان لە عێراق)، بە سپۆنسەری USAID ، بەمەبەستی ئەرشیفکردنی كولتوورى سریانى و گەیاندنى بە توێژەران.
شاندەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بریتی بوون لە بەرپرسانی کاروباری گشتی باڵیۆزخانە (ئەندی هالۆس، ویل ئۆستیک).

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap