شاندێکی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدۆ- ئاشووری لەمیوانداریەتى ڕۆشنبیرى سریانیدا

ڕۆژى پێنجشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2023 لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەقەزای عەنکاوە،كلدو ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدوئاشورى کرد.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە سکرتێری گشتی ، زومایا ئادەم، وژمارەیەک ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتى .
لە میانی دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدۆئاشورى لە بواری ڕۆشنبیری سریانی و میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کرا، بەتایبەتی لە گەنجاندا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap