ڕۆژی دووشەممە 1ی كانونى دووەمى 2024، چالاکییەکانی فيستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە کۆتایی بە سێیەمین خولی خۆی هێنا، کە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە پشووی کریسمس و سەری ساڵدا لە باخچەکانی سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە عەنکاوە بەردەوام بوو.
بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە پەراوێزی کۆتاى فێستیڤاڵەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد، تیایدا جەختی لەوە کردەوە : “ئەو فیستیڤاڵەی کە شاری عەنکاوە میوانداری دەکات، دووپاتکردنەوەی شارستانیەت و کولتوری گەلەکەمانە”، ئاماژە بەوە دەکات کە “فێستیڤاڵەکە پەیامێکی مرۆیی خۆشەویستی و ئاشتی لەناو خۆیدا هەڵدەگرێت.”
ئۆغنا لە میانەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە هاوینی داهاتوو عەنکاوە شاهیدی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێک دەبێت لە ژێر ناوی “فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی عەنکاوە”، وعەنکاوە شایەنی ئەوەیە ساڵانە چەندین فێستیڤاڵ ئەنجام بدات.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا ڕۆڵی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێم كوردستان ئانۆ جوهەر عەبدوکا بەرز نرخاند لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی فێستیڤاڵ و هەموو ئەو چالاکییانەی کە لە عەنکاوە بەڕێوەدەچن و ئەویش لە لاى خۆیەوە وتارێکی پێشکەش کرد وتیایدا ڕۆڵی هەموو ئەو دەزگا و دامەزراوانەی بەرز نرخاند کە بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵە ساڵانەیەدا کردووە.
عەبدوکە لە وتارەکەیدا بە تایبەتی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە خودى سەرۆکى حکومەت ڕێزدارمەسرور بارزانی ،پارێزگاری هەولێر و قایمقامى قەزای عەنکاوە و هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کە بەشێکی زۆری ڕێکخستنی فیستیڤاڵەکەى لەسەرشان بووە .
مەراسیمی کۆتایی بریتی بوو لە دابەشکردنی میتالى ڕێزلێنان بەسەر سپۆنسەرانی فێستیڤاڵەکەدا: (سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی عەنکاوە، یانەی کۆمەڵایەتی لاوانی عەنکاوە، ڕادیۆی عەنکاوە، کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئێم جی، نەخۆشخانەی وێست ئاى، کوردستان ڤێب، گروپی ئێڤیدێنت، کۆمپانیای فلای ئەربیل ، هۆڵی گالێکسی ، هۆتێل هێکسۆس).جگە لە ئەندامانی لیژنەی ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە.
دوا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە نمایشی هونەری و مۆسیقا و گۆرانی و هەروەها سەمای کولتوورى لەخۆگرتبوو، بە جۆشو خرۆشێکى زۆرى جەماوەریدا، سەرەراى کەشوهەوای ساردەوە لە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا تا کاتژمێرە درەنگانی شەو بێه







































