فرانکشتاین لە بەغداد… پڕۆژەیەکی ئومێدبەخش بۆ ڕۆشنبیری سریانی بە زمانی دایک

بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژى چوارشەممە 14ی شوباتی 2024، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتیی لە ناحیەی عەنکاوە، پێشوازیکرد لە هەریەک لە نووسەر و ڕۆماننووسی عێراقی ئەحمەد سەعداوی و نووسەر و ئەدیبى سریانی نینب لاماسو، بۆ گفتوگۆکردن لە پڕۆژەی وەرگێڕانی ڕۆمانی “فرانکشتاین لە بەغداد” بۆ زمانی سریانی.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا ڕێککەوتن لەسەر وەرگێڕانی ڕۆمانی “فرانکنشتاین لە بەغداد” خاوەن خەڵاتی بووکەر بۆ زمانی سریانی بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و نووسەر نینب لاماسو، سەرپەرشتی ئامادەکردنی چاپى سریانی ڕۆمانەکە دەکات .
ئەم پڕۆژەیە زیادکردنێکى نوێ و جیاکراو دەبێت بۆ کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کە دەنگدانەوەی گەیشتووەتە دڵی بەغدای پایتەخت، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە، کتێبخانەی سریانى دەوڵەمەند دەکات بە ڕۆمانێکی بەنرخ بە زمانی سریانی ، بەتایبەتی کە ڕووداوەکانی لە دەوری گەلێک بابەتى جێی سەرنجی کۆمەڵگای عێراقی بە پێکهاتە و کولتوورە جۆراوجۆرەکانییەوە دەسوڕێنەوە.
شایانی باسە، ڕۆمانی “فرانکشتاین لە بەغداد”، ڕۆمانێکی نووسەری عێراقی ئەحمەد سەعداویە ، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن بڵاوکراوەکانی ئەلجەمەل لە بەیروت چاپ کراوە، و تا ئێستا ٢٨ هەزار دانە لە ١٤ چاپدا چاپ کراوە، خەڵاتی ڕۆمانی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٤، و خەڵاتی GPIی فەرەنسی بۆ ساڵی ٢٠١٧. بۆ پۆلی ڕۆمانەکانی وەرگێڕدراو بۆ زمانی فەرەنسی بەدەستهێناوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap