فيستیڤاڵی شانۆی سریانی لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکانيدا بەردەوامە

ڕاپۆرتى نەمرود قاشا و سام سوبحی
لە ڕۆژی هەینی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سریانی ،کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان ،بۆ ماوەی ١٤ – ١٦ی کانوونی یەکەم لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگاى هەولێر ڕێکخرابوو، بەردەوام بوو.
لە کارنامەى بەیانییەکەیدا بە دانيشتنى گفتوگۆی چالاکییەکانی دەستیپێکرد، لە هۆڵی هوتێل هیکسۆس، دەربارەى (پێشەنگى شانۆ لە عێراق… پێشەنگى سریانیە) ، کە لەلایەن هەریەک لە د.عەلی ئەلروبەیعی ڕاگری پێشووتری کۆلێژى هونەرە جوانەکان لە زانکۆی بابل، و د.نەشئەت موبارەک، ڕاگری کۆلێژى هونەرە جوانەکان لە زانکۆی موسڵ پێشکەشکرا.
د.عەلی ئەلروبەیعی باسی لە قۆناغێکی گرنگی مێژووی شانۆی سریانی کرد، وئاماژەی بەوەدا کە یەکەمین نمایشی شانۆیی لە عێراق بۆ سریانیەکان دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی شانۆنامەی (یوسف الصدیق) ، لە دەرهێنانی قەشە ماری جۆزێف ،کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٤ لە قوتابخانەی باوکانی لاتین.لە بەغدا پێشکەشکرا.
لە لایەکى تریشەوە ئەلروبەیعی باسى شانۆی منداڵان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە یەکەم دەقی شانۆیی چاپکراو لە عێراقدا (لەتیف و خۆشابا) بووە، ئاماژەشى بەوە دا کە شانۆ لە عيراق بە دەست و بازووى سریانیيەکان دامەزراوە.
پاشان د. نەشئەت موبارەک باسی لە (سیمبولەکانی دامەزراندن لەنێو شانۆی سریانی) کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بنکە گرنگەی شانۆی سریانی خاوەنیەتى بنکەی ڕێوڕەسمی ئایینییە، چونکە ئاهەنگەکانی کەنیسە کۆمەڵێک داتا لەخۆدەگرن کە دەتوانرێت بڵاوبکرێنەوە لە نمایشی شانۆییدا، وەک مەراسیمی ئایینی نێوان قەشە وئامادەبووان لە کاتى بە ڕێوەچوونى ڕێوڕەسمى ئاینیدا.
موبارەک ئاماژەی بەوەشکرد، ئاهەنگگێڕان لە شانۆی سریانیدا لەسەر بنەمای ئەو میراتانەیە کە خاوەنین و لەڕێگەیەوە دەتوانین شانۆی سریانی دابمەزرێنین، چونکە ڕەسەنایەتی و پێکهاتەی کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئایینی خۆی هەیە.
لە کۆتایی دانیشتنە گفتوگۆييەکەدا، د.موسعەب ئیبراهیم بە توێژینەوەیەک لە ژێرناوی (ناسنامەی شانۆی سریانی لە نێوان نەریت و ڕەسەنایەتى) قسەی کرد.
سەبارەت بە کارنامەى ئێوارە، دوو نمایشی شانۆیی لەخۆگرتبوو، یەکەمیان لەلایەن تیپی شانۆی قەرەقۆشەوە، بەناونیشانی ( طقوس الحطب – ڕێوڕەسمی دار سووتاندن)، لە نووسینی ئیبراهیم یوحەنا کولان و دەرهێنانی د.نەشئەت موبارەک سليوا، و بەشداری ئەکتەران(ویسام خدر موسا ، موسعەب ئیبراهیم محمد، سەدام سالم حەنا، مەرال سەباح، دیمە مەتا، مێری ماجد، ميلیسيا عەمار).
و شانۆگەرى دووەمیش، لەلایەن گروپی نواندنی شمشا بە ناوی (تۆبیا) پێشکەشکرا، لە دەرهێنانى لەتیف نۆعمان بە هاوکارى (ئەنس عولو، خوان سيڤان)، هاوکات (لەتیف نومان، ئیڤان سەعدی، هەدیر کوندا، ئەڤین باهر)بەشداربوون لە نمایش کردنى.
شایانی باسە، یەکەم خولى فێستیڤاڵی شانۆی سریانی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ١٤-١٦ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵێك نمايشى شانۆیی و پانێڵی گفتوگۆ لەخۆدەگرێت کە تیایدا… گروپێکى نوخبە لە هونەرمەندان و ئەکادیمان وئارەزوومەندانى شانۆ بەشداری تێدا دەکەن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap