شانۆنووسی سریانی ویسام نوح لە میوانداری ڕۆشنبیرى سریانیدا.
ڕۆژى یەکشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2023، لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە، کلدۆ رمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ویسام نوح دەرهێنەرى سریانی کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی سریانی، ڕەخنەگری شانۆ و ڕۆماننووس سەباح هورمز ئەلشانی ئامادەی بوون. لە دیدارەکەدا باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا، کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە لایەنێکی دیکەوە، گفتوگۆلەسەر واقیعی کولتووری سریانى لە عێراق و هەرێمی کوردستان،و… سەختی و تەحەددیاتی بەردەمی، و ڕێگاکانی پێشکەوتن و پەرەپێدانيدا كرا.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی هونەر لە گەیاندنی پەیامی مرۆڤدۆستانە و بەرجەستەکردنی ئازار و خواستەکانی گەل کردەوە، لە هەمان کاتدا ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سريانى دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە ڕۆشنبیری و هونەرییە پەیوەندیدارەکان.




