ڕۆژى چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتیی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە شاندێکی قوتابخانەی ئاربایلۆى سريانى کرد، کە لە بەڕێوەبەری قوتابخانە، سەعد بۆیا یلدا، و ژمارەیەک لە ستافی مامۆستایان پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی خوێندن بە زمانی دایک و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی خوێندنی سریانی لە هەرێمی کوردستان کرا، وتیایدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی فێرکردنی نەوەکانی داهاتوو بە زمانی دایک کردەوە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی لە ناوچەکە و ناوەند.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا دەستی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە دابینکردنی ئەو پرۆگرامانەی کە مەبەست لێی منداڵانە بۆ خزمەتکردنی خوێندنی سریانی لە ناوچەکەدا، هاوکات ستایشی کاری ئیدارە و ستافی وانەبێژی لە قوتابخانەکانی پەروەردەی سریانی کرد، و جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو دامودەزگاکان وکەسانی پەیوەندیدار بە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و حکومی .