پەیمانگای هونەرە جوانەکانى تێکەڵاو / ئەلحەمدانییە لە شاری بەخدێداى دەشتی نەینەوا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، ڕێز لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا نرا، بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی چالاکییە هونەرییەکانی گەنجان و کولتووری سریانی لە ناوچەکەدا.
ڕێزلێنانى ئۆغنا لە کاتی دووەم فێستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگاکەدا بوو کە بۆ ماوەی ٢-٣ی ئایار لە هۆڵی شانۆی دکتۆر ڕیکاردۆس یوسف، بەڕێوەچوو.و لە مەراسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەداچەندین پارچە میوزیک و گۆرانی لەخۆگرتبوو، جگە لە نمایشێکی شانۆیی بەناونیشانی “پەیامی ژمارە یەک” لە نووسینی نووسەر ئیبراهیم کولان و دەرهێنانی ویسام نوح، جگە لە کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری کەژمارەیەک بەرهەمی هونەری وشێوەکارى خوێندکارانی پەیمانگاکەى تێدا نمایش کرابوو.
هەروەها لە مەراسیمی کردنەوەدا وتاری بەڕێوەبەری پەیمانگا، نيبراس خەدوو پێشکەشکرا، کە تیایدا جەختی لە پاڵپشتی ئیدارەی پەیمانگاکە کردەوە بۆ خوێندکارە بەڕێزەکانی، بە مەبەستی پاڵاوتن و پەرەپێدانی بەهرەکانیان، بەجۆرێک کە وەک بنیاتنەرانە لە داهاتوودا لە قەڵەم بدرێن.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا بە ئامادەبوونی سەرۆکى ئیبارشییەى کاسۆلیکی سریانى موسڵ و وابەستەکانی، مار بنێدکتس یونان حەنۆ، وبەڕێوەبەری پەروەردەی حەمدانییە، ڕافید یوسف، وئەندامانی بوارى پەروەردەیی لە پارێزگای نەینەوا و گروپێک لە جەماوەرى گەلەکەمان لە ناوچەکە ئامادەبوون.
جگە لەوەی بە شێوەیەکی تایبەت ڕێزى لێینرا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەشداری کرد لە ڕێزلێنان لە میوانانی ئامادەبوو، دیارترینیان مار بنێدکتس یونان ، ئۆغنا ستایشی کارمەندانی پەیمانگاکەی کرد، لەوانەش دەستەى کارگێرى و ستافی مامۆستایان، و بەڵێنیدا بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی گەنجانی هونەرمەند لە دەشتی نەینەوا.