کۆمەڵەی سریانی لە لوبنان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤، لە هۆڵی مەترانییەى مار یەعقوب سوروجى بۆ سريانى ئەرسۆدۆکس لە شاری سەبتیە، فيستیڤاڵێکی بە ناوی “گەلى بێ یادەوەری دەمرێت” بە بۆنەی ١٠٩ ساڵەی یادەى کۆمەڵکوژییەکانی سێفۆ کە لە کۆتا ڕۆژەکانى دەوڵەتى عوسمانى دژی گەلەکەمان ئەنجامدرا.
لە فيستیڤاڵەکەدا زنجیرەیەک وتار پێشکەشکرا، لە وانە پەرلەمانتاری حیزبلى کتائیب نەدیم بەشیر جەمیل، وجێگری سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانپەروەری ئازاد د. ناجی ئەلحایک ئەمینداری گشتی حیزبى تاشناکى ئەرمەنستان و پەرلەمانتار هاگۆپ پاکرادونیان و زیاد مەکاری وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ، و دوا وتار لە لایەن سەرۆکی کۆمەڵەی سریانی وئەنجامدەرانى فێستیڤاڵەکە ،مەلفان حەبیب ئەفرام پێشکەشکرا، کە تیایدا ئاماژەی بەوەدا،”ئێمە بەرگری لە دۆزی خۆمان دەکەین، چونکە ئێمە بەتەواوی دژی کوشتن، دژی تیرۆر، دژی توندوتیژی، دژی ڕق و کینەين،ئەوەی بۆ گەلەکەمان ڕەتمانکردەوە، بۆ هەر گەلێک ڕەتیدەکەینەوە و لە هەر بەشێکی جیهاندا ئیدانەی دەکەین”.
لە فێستیڤاڵەکەدا ڕاوێژکاری سینۆدی پیرۆزی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی سریانى، مار تاۆفیلۆس جۆرج سەلیبا، سەرۆکى ئیبارشییەى چیای لوبنان و تەرابلوس بۆ سریان ئورسۆدۆکس، مار کریسۆستۆمۆس میخایل شەمعون، وبەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستانی… عێراق، کەلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، هەروەها جەماوەرى گەلەکەمان لە لوبنان.
شایانی باسە کە ٢٤ی نیسانی هەموو ساڵێک بە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژییەکانی سێفۆ دادەنرێت و هەمان ئەو ڕۆژەیە کە کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنەکان یادی دەکرێتەوە، بەو پێیەی زیاتر لە ٢٥٠ کەسایەتی دیاری ئەرمەنی لە ئیستەنبوڵ لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا دەستگیرکران لە سەردەمى ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا.








