بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، لەگەڵ ژمارەیەک نووسەران و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمان کۆبووەوە، لە میانی خوانێکی ئێوارەدا کە بۆ ڕێزلێنان لە ناوبراو لە شاری مێلبۆرن ، لە ویلایەتی ڤیکتۆریاى ئوسترالیا بەڕێوەچوو.
کە لەلایەن سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى داهاتوو وبە هاوکاری کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سريانى بەڕێوەچوو،بە بەشداریکردن و ئامادەبوونی ژمارەیەک بیرمەند، نووسەر، ڕۆشنبیر و هونەرمەندی گەلەکەمان کە لە ئوسترالیا نیشتەجێن.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی پەیوەندی نێوان نیشتمان و تاراوگە بۆ پێشخستنی دیمەنی ڕۆشنبیری سریانى کردەوە، لەکاتێکدا تیشکى خستە سەر ئەو چالاکیی و فێستیڤاڵانەى کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە نیشتمان بەڕێوەدەچن، بەتایبەت یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی ، کە بەڕێوبەرایەتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە قەزای عەنکاوەى سەر بە پارێزگای هەولێر.
ڕۆشنبیران و بیرمەندانی ئامادەبووی ئێوارە خزانەکە ستایشی ئەو بۆنە و چالاکییانەیان کرد کە بە سپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامدەدرێن، وجەختیان لەوە کردەوە کە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری سریانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێکدەهێنن.
شایەنی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانى داهاتوو و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سریانى، سەردانی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا دەکات، بۆ ئاخافتن لەسەر ڕۆشنبیری و دیمەنی هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لە ئوسترالیا.