سێیەم ڕۆژی فێستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە،ولە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٣، چالاکییەکانی لە خانەی بەساڵاچووانی ئەلڕەجا لە عەنکاوە ، بە ئاهەنگێک کە تێیدا لەگەڵ بە ساڵاچوان بەبۆنەی جەژنی کریسمس و ساڵی نوێ خۆشی و شادی هاوبەش کرد .
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدو ڕەمزی ئۆغنا بە یاوەری هونەرمەندی مەزن یوسف عەزیز، کۆمەڵێک گۆرانی و پارچە مۆسیقای پێشکەش کرد، کە بووە مایەی دڵ خۆشیی و بەشداریکردنیان لە چالاکییەکان و سەمای کولتووری کە لەلایەن ئەندامانی تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشکەش کران، بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە خۆشی و شادی خستە دڵی بەساڵاچووان لە قەزای عەنکاوە، پارێزگای هەولێر .
جێی ئاماژەیە کەفێستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە لە خولی سێیەمی خۆیدا کە بە سەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای عەنکاوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و بە بەشداری ژمارەیەک ڕێکخراوی گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەدەچێت، و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە پشووی جەژنی کریسمس و سەری ساڵدا بەردەوام دەبێت لە باخچەکانی سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە عەنکاوە.





























