ڕۆژى سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا داوای کرد،بە بەهاکانی مۆدێرن و نوێبوونەوە وەبەرهێنان لە کولتوورەکەماندا بکەین، بە پرسە مێژوویی و ئەدەبییەکانماندا بچینەوە، و لە بیرۆکە کۆنەکان دوور بکەوينەوە.
ئەمەش لە وتارێکدا بوو لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، کە لە هۆڵی لابێلا ڤینۆس لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا و لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی سریانی کلدانی ئاشووری بەڕێوەچوو، و لەلایەن سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی داهاتوو بە هاوکاری کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سريانى لە مێلبۆرن ڕێکخرابوو.
ئۆغنا لە میانی وتارەکەدا وتی، “ئەمڕۆ دەبێت بە بەهاکانى مۆدێرن و نوێبوونەوە وەبەرهێنان بکەین لە پەرەپێدانی کولتوورەکەماندا، سەرلەنوێ بە پرسە مێژوویی و ئەدەبییەکانماندا بچینەوە، و دوور بکەوینەوە لە بیرۆکەی پاکیزەیی”، هەروەها ڕوونیکردەوە “بە رێگاکانی وەبەرهێنان لە دیجیتاڵدا، جیهان و سۆشیال میدیا سوودمەند دەبن لە بوونی فەزای گەورە لەم بوارەدا بە تێچووی کەمتر”.
ئۆغنا لە وتارەکەیدا تیشکى خستە سەر بزووتنەوەی وەرگێڕان و پێویستی فراوانکردنی ئەم بوارە و ئەگەری دامەزراندنی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی، ئەمە جگە لەوەی باس لە فەرهەنگی فیکری و چاپکردنی کتێب و ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا دەکات.
ئۆغنا ڕوونیشیکردەوە، “هەرچەندە لە نیشتمان بۆنە وچالاکیی ڕۆشنبیری و هونەری گەلەکەمان هەیە، بەڵام بەس نین بۆ پێشخستنی واقیعی کولتووری گەلەکەمان”، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی فيستیڤاڵە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی عەنکاوە کرد لە پەرەپێدانی ڕۆشنبیری دیمەنی گەلەکەمان و تیشک خستنە سەر کولتوورەکەى لە نێو گەلانی ناوچەکەدا.
هەروەها لە درێژەى قسەکانیدا ئۆغنا وتى، “پێویستە کولتوری گەلەکەمان هەمەلایەنە و بێلایەن بێت بۆ ئەوەی یەکگرتوویی و هاودەنگیمان زیاتر بێت و پەیوەندیی کولتووری ئەم گەلە پشتڕاست بکەینەوە”، لە کۆتایی قسەکانیدا بە تیشک خستنە سەر گرنگترین داواکارییەکان کە دیمەنی کولتووری گەلەکەمان و وەڵامێکی کاریگەرتر بۆ خواستەکانی ئەم گەلە بە دۆزینەوەی ئامرازەکانی پشتیوانی ، هەروەها میکانیزمى پێشکەوتن و بەردەوامیی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە وڵاتدا.
لە کۆڕەکەدا قەشە ساند باسیل، قەشەى کەنیسەى کلدانی سەینت ئەپرێم لە شاری مێلبۆرن و کۆمەڵێک کەسایەتی دیارى گەلەکەمان لە ئوسترالیا ئامادەبوون.
شایەنی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانى داهاتوو و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سریانى، سەردانی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆشنبیری و دیمەنی هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لەو وڵاتەدا.