لە میانی گەشتەکەیدا لە مێلبۆرن… ئۆغنا سەردانی ئیبارشییەى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى دەکات

بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024،سەردانى پاتریارکى ڤیکتۆریا و نیوزلەندای کەنیسەی رۆژهەلاتى ئاشووری ، مار بنیامین ئیلیا كرد،کە هەریەکە لە ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی هیوم، وسەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری هیوم، جۆزێف هاوێڵ ئامادەى دیدارەکەبوون.
ئۆغنا لە سەردانەکەیدا کامێل کوندا بەرپرسی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە یاوەری بوو، و تیایدا هەردوولا باسیان لە واقیعی کولتووری سریانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى سريانى لە شوێنە جۆراوجۆرەکانى گەلەکەمان لە نیشتماندا.
ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هاوئاهەنگى کردن لەگەڵ هەموو تاک و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە گەلەکەمان لە عێراق و تاراوگە بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی واقیعی ڕۆشنبیری سریانى لە نیشتماندا.
شایەنی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سۆرایا، سەردانی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆشنبیری و دیمەنی هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە کە ئەو لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لە ئوسترالیا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap