لە پێشینەیەکی ناوازەدا… ڕۆشنبیرى سریانی لە پەیوەندییە فەرمییەکانیدا پشت بە زمانی سریانی دەبەستێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندیە فەرمییەکانیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە حکومییەکانی ناوەندی قەزای عەنکاوە، هەروەها دامودەزگا حکومییەکانی پەیوەندیدار بە زمانی سریانی لە سەرتاسەری هەرێم، دەستی کردووە بە گرتنەبەری بەکارهێنانى زمانی سریانی.
ئەم هەنگاوە ناوازەیە بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی بەکارهێنان و پەرەپێدانی زمانی سریانی هاتووە، کە لە یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە کوردستان ساڵی ٢٠١٥ پەسەند کرا، بەمەبەستی پاراستن و زامنی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و مافی کولتووری پێکهاتەکان لە ناوچەکەدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap