لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی کراوەدا… ڕۆشنبیری سریانی بەمیتاڵى زێڕینی داهێنەری سریانی ڕێز لە حەبیب ئەفرام دەگرێت

ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024، کتێبخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سێیەمین خوليدا لەژێر دروشمی “فرەچەشى کولتووری… ڕێزلێنانێک بۆ ژیان، چالاکییەکانی پێشانگای کتێبی کراوەی کردەوە”. ”، لە شوێنی ئاسایی خۆی لە نزیک مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
پێشانگاکە بە کردنەوەی کۆشکە جۆراوجۆرەکانی دەستی بە چالاکییەکانی کرد، دواتر وتارێک لەلایەن بەڕێوەبەری کتێبخانەی سریانی، فەیحا شەمعون پێشکەشکرا، تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە “پێشانگاکەمان ئەمڕۆ هەموومان بانگ دەکات بۆ کولتوورێکی بنیاتنەری مرۆڤایەتی ئەوە بانگهێشتێکە بۆ واڵاکردنى دەرگاكان بۆ بای چالاکانەی هەمەجۆریی و ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی بیرکردنەوەی زیندوو و داهێنەری بریقەدار”، ئاماژە بە “پێشانگاکەمان بچووک لەدایک بووە و بووە بە نیشانەیەکی جیاواز لە ژیانی کولتووری شارۆچکە خۆشەویستەکەی عەنکاوە، و بەمجۆرە ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی ژیانی کولتووریمان بوو”.
دوابەدوای ئەوە وتارى بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، کە تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە “ئەم ڕووداوە ڕۆشنبیرییە، جگە لە نمایشکردنی کتێب، سەکۆیەکە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ نووسەران و ڕۆشنبیرانی سریانی، دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، کتێبخانەکان، و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان، و مەکۆیەکی هەمیشەیی نەک تەنها بۆ نووسەران و ڕۆشنبیرانمان، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزووی پرسەکانی هەمەجۆریی و قبوڵکردنی یەکتر، بۆیە دروشمی ئەمساڵ بە ناونیشانی (فرەچەشنی کولتووری…ڕێزلێنانێک بۆ ژیان).”
ئۆغنا دەشڵێت، “چاپى سێیەمى پێشانگاى کتێبى کراوە زیاتر جیاوازە و بەرفراوانترین بەشداریى تا ئێستاى هەبووە، بەوپێیەى بۆ ماوەی سێ ڕۆژى بەردەوام لە نمایشێکى کولتوورى هەمەچەشندا لەگەڵ چالاکییە فیکرییەکان و سیمینارەکانى کە تیایدا فەزایەکی گەورەى بۆتەرخانکراوە بۆ بابتگەلێکی گرنگی وەک ژنان،و زیرەکی دەستکرد. ئەم چاپەی پێشانگایە بە ئامادەبوونێکی سەرنجڕاکێشیش جیاکرایەوە.” لە نەینەوا و بەغدا و لوبنانەوە.
ئۆغنا لە میانەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەم چاپە ڕێز لە مولفۆنۆ حەبیب ئەڤرام دەگرێت کە لە لوبنانەوە هاتووە، بە میتاڵى زێڕینی داهێنانی سریانی، وەک دەستکەوتە فیکرییە دیارەکانی، ودەبێتە ڕێزلێنانێک کە ساڵانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سریانیەوە پێشکەشدەکرێت ، بۆ بەرزنرخاندنى دەستکەوتەکانی کەسایەتییە دیارەکانی بواری ڕۆشنبیری، ئەدەب، و هونەر.

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، مەراسیمێک بۆ ڕێزلێنان لە سەرۆکی کۆمەڵەی سریانی لە لوبنان، بیرمەند حەبیب ئەفرام، بە میتاڵى زێڕینی داهێنەری سریانى کە لەلایەن بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێم ، ئاریان سەڵاحە ددین پێشکەشیکرا، جگە لە واژۆکردنی چاپی چوارەمی کتێبەکەی، “مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات، هەڵبژاردەی مانەوە و ئیرادە بۆ هیوا”.کە لەلایەن عەبدوکا خوێندنەوەى بۆ کرا و میدیاكارى بە توانا ، شیمعۆن مەتی پێشکەشکرا، وەک ئەو بیرمەندەی کە ئیرادەی خۆی تەرخان کرد بۆ بەهێزکردنی ئارامیی مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات، و ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بووەوە کە بوونی مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵاتیان وەک نیگەرانییەک هەست پێدەکرد، و بەڵگەی یەکلاکەرەوەی خستەڕوو کە مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات داوای پاراستن ناکەن، تەنانەت مافەکانیان، لەلایەن کەسانی دیکەوە دەستبەسەردا گیراون کە دەیانوێت مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات بە بیانى لە قەڵەم بدەن، سەرەڕای ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی و کولتووری کە لەو کاتەوە لەم ناوچەیەدا هەیانە.
دوای ئەوە تیپی ئۆرنینا ئەکادیمیای هونەر پارچەیەکی هونەرییان پێشکەش کرد وکە بووە جێى دڵخۆشى ئامادەبووان دواتر دانیشتنێکی دیالۆگی بەڕێوەچوو کە تیایدا هەریەک لە میدیاکاران :(د.سارا نزار، سورا ئەلخەفاجی ،نووسەر جومانە مومتاز) بەشداریان کرد، ولەلایەن میدیاکار ئۆفیلیا تاهیر بەڕێوەبەردراولە ژێر ناونیشانى : (میدیا لە نێوان نێوان فرەچەشنی و کاریگەری).
ڕۆژی یەکەم بە نمایشێکی گۆرانی لەلایەن تیپی ئۆرنینا ئەکادیمیای هونەرەوە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا. شایانی باسە، خولی سێیەمی پێشانگای کتێبی کراوە لە ٢٥ تا ٢٧ی ئایار بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکانی بریتین لە دانیشتنی دیالۆگ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆری هونەری و گۆرانی وتن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap