ڕۆژى یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆرێکدا کە نووسەرعادل دەنو پێشکەشی کرد، لەگەڵ کۆمەڵێک دامەزراوە و ئەندامانی گەلەکەمان کە لە شاری سیدنی نیشتەجێن کۆبووەوە ، کە باسی لە دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری گەلەکەمان کرد لە نیشتمان، کە لە هۆڵی یانەی ڕۆشنبیری و وەرزشی ئاشووری لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.
ئۆغنا جەختی لە گرنگی تەکنەلۆژیا لە پاراستنی کولتوورى گەلەکەمان کردەوە، ئاماژەی بە ئەگەری وەبەرهێنان لەو ئامرازانە کرد لە پاراستنی کولتوورمان لە لەناوچوون، وەهەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى سریانی و مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى لە ئەرشیفکردنی كولتوورى سریانى و دەستڕاگەیشتن بە توێژەران.
ئۆغنا لە وتارەکەیدا دەستی خستە سەر ئەو هەنگاوە ناوازە و جیاوازەی کە بەڕێوەبەرایەتیی لە بەکارهێنانى زمانی سریانی لە پەیوەندییە فەرمییەکاندا لەگەڵ فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکان لە ناوەندی قەزای عەنکاوە، و دامەزراوە حکومییەکانی پێوەندیدار بە زمانی سریانی لە سەرتاسەری ناوچەکە، بە لەبەرچاوگرتنی هەنگاوێکی جیاواز لە پاراستن و بەردەوامبوون و پەرەپێدانی زمانی گەلەکەمان.
لە لایەنێکی تری کۆرەکەدا ئۆغنا ئاماژەی بە ڕۆڵی فێستیڤاڵە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان بەڕێوەدەچن، و بەشێکی زۆر لە کار و بەرژەوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگرێتەوە ، بەهۆی ڕۆڵی لە پەرەپێدانی دیمەنی ڕۆشنبیری گەلەکەمان و تیشک خستنە سەر کولتووری گەلەکەمان لە نێو گەلانی ناوچەکەدا.
ئۆغنا لە کۆتایی قسەکانیدا بە وتاردان لەسەر تەوەری یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتماندا، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەنیازە بە هاوکاری سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە، لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر سازبکات، وجەختی لە گرنگی هاوبەشی و هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان وتاراوگە، و پێکەوە کارکردن بۆ بەرزڕاگرتنی کولتوری گەلەکەمان.
شایەنى باسە سەردانیکەری نێردراوی ئیبارشیەى ئوسترالیا و نیوزلەندای کەنیسەی کاسۆلیکی سريانى، مار باسیلیۆس جیرجیس قەس موسا، قەشە یوسف لازکین لە کەنیسەی کاسۆلیکی کلدان و کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری گەلەکەمان لە ئوسترالیا ئامادەبوون.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ ناساندنى دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەوە لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لە تاراوگە لەو وڵاتەدا.