ڕۆژى چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، کلدۆ رمزی ئۆغنا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان،و لە میانی گەشتەکەیدا بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان لەگەڵ د.عبدالله بوحەبیب وەزیرى دەرەوەى لوبنان ،و بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمەڵەی سریانی لە لوبنان حەبیب ئەفەرام کۆبووە.
ولەکۆبوونەوەکە هەردوولا دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بوونی مەسیحییەکان لەوێ تاوتوێ کرد، و جەختیان لە گرنگی هاودەنگی و هاوکاری کرد لە پێناو پاراستنی بوونی مێژوویی مەسیحییەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
