متەکەستا میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتى لە قەزای عەنکاوە، پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی ئاشووری دیموکراتی (متەکەستا)، بە سەرۆکایەتیی بەرپرسی ڕێکخراوەکە ، گابرێيل موشێ و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی کە لە سووریا چالاکن.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا باسى کورتەیەک لە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، و بەشدارییەکانی لە پاڵپشتیکردنی واقیعی ڕۆشنبیری سریانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا كرد وئاماژەی بەوەدا کە دەرگای بەرێوەبەرایەتی کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو تاک و دامودەزگاکانی پەیوەست بە گەلەکەمان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
لە بەرامبەردا موشی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە پێشخستنی واقیعی ڕۆشنبیری سریانی لە ناوچەکە بە تایبەت لە ڕێگەی چالاکییەکانیەوە کە گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی بوونی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ووڵاتانى دراوسێ کۆدەکاتەوە، بەرز نرخاند.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap