مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى لە قەزای عەنکاوە شایەتحاڵی مەراسیمی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (پاراستنی میراتی کولتووری پێکهاتەکانە لە عێراق) بە هاوکاری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و هاوپەیمانی شوێنەوارەکان ، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2023. بە ئامادەبوونی انو جوهر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارک سترو، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و ڕامی نووری قايمقامى قەزای عەنکاوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێستا و پێشوو، و بەرپرسانی کارگێڕی و حکومی، و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان لە عەنکاوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە وتاری بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سريانى دەستیپێکرد، وتێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ستایشی ئەو کارانە کرد کە پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەمیدا بەدەستی هێناوە و کاریگەرییان لەسەر مۆزەخانەی کەلەپوورى سريانى هەبووە،و خۆشحاڵی خۆی بۆ… بەردەوامبوونی کار لە قۆناغی دووەمیدا،و دڵخۆشبوون بە سەرکەوتن و خزمەتەکانی دەربڕى.
دواتر وتارى کونسوڵی گشتی ئەمریکا خوێندرایەوە ، و لە سەرەتادا ستایشی “سەرکردایەتی و دیدگای سەرسوڕهێنەری کڵدۆ ڕەمزی، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى ،كرد و ووتى ” دەربڕینی شانازی بە پشتگیریکردنی کارەکانی ئەم مۆزەخانە گرنگە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی پێشەنگانەی کۆمەڵگەی مەسیحی لە مێژووی عێراق و لە کۆمەڵگەی عێراق بە گشتی و لە دەوڵەمەندکردنی میراتی ئایینی و کولتووری وڵات و هەمەچەشنییەکەی کرد، ئاماژەی بەوەشکرد، “خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرە لەگەڵتان دەبم، بۆ مەراسیمى بەخشینی یەک ملیۆن دۆلارى تر لە بودجەی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بۆ پاراستنی میراتی کولتووری هەمەچەشن لە عێراق.
دواتر وتارى بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا پێشکەشکرا، و تیایدا بەرهەمی قۆناغی یەکەمی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکان و ئەنجامە نایابەکانی خستەڕوو، وتى “ئەمڕۆ لەم هۆڵەدا دەست بخەینە لایەنەکانی مۆزەخانە و زیاتر لە ماڵپەڕە فەرمییەکەى ، کە بە چوار زمانی (سریانى، کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) پێشکەش دەکرێت.”
ناوبراو دەستيشى خستە سەر دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆژەیە، کە لە ڕێگەیەوە “دەبینن بەشێکى نوێ لە زنجیرەی هاوکاری و سەرکەوتن لەگەڵ هاوبەش و هاوڕێکانمان، لەگەڵ هەموو ئەو چالاکییە ڕاهێنان و پەروەردەییانەی کە لەخۆی دەگرێت ، بە شایستەکردنی کادرەکانی و توانای ناساندنی نەوەکانی گەلەکەمان بە میراتی باو و باپیرانمان و دابینکردنی ئاسوودەیی بۆیان.” بۆ ئەوەی زیاتر بەستراوى بین.”
بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەناوی سەرجەم هاوبەشەکانەوە سوپاسی پاڵپشتى گەلی ئەمریکا ،و نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە عێراق كرد، کە لەڕێگەی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ( USAID) بەردەوامە لە گرنگیدان بە میرات و ڕۆشنبیری پێکهاتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، و هەموو بەشداربووانی سەرخستنى ئەم پڕۆژەیە. هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێم و بەتایبەت خودى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامیان.
پاشان وتارى پیتەر هێردریگ، دامەزرێنەری هاوپەیمانی شوێنەوارەکان هات، کە تێیدا سوپاسی هەموو ئەو هاوبەش و هاوڕێیانی کرد کە هاوکاری هاوپەیمانی شوێنەوارەکان بوون لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە. لە کاتێکدا ئێلدا بنیامین، بەڕێوەبەری توێژینەوەی پڕۆژەکە، لە وتارەکەیدا دەستی خستە سەر گرنگی پەروەردە لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا، و پەیوەندییەکەی بە پاراستنی میراتی دەوڵەمەند و کولتووری ڕەسەنی خەڵکی ئەم وڵاتە کە ڕووبەڕووی پەراوێزخستن بوونەتەوە، ئاوارەبوون و جینۆساید، بەڵام هەوڵدەدەن میراتی باوباپیرانیان بپارێزن و بیگوازنەوە بۆ منداڵەکانیان.
لە کۆتاییدا، میوانەکان پێشانگایەکی بچووکیان بەسەرکردەوە کەلە قۆناغەکانی پڕۆژەکەیە وەک دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و هاوپەیمانی شوێنەوارەکان و هاوبەشەکانی دیکەی نوێنەرایەتی ئەمریکا.


























