مۆزەخانەی کەلەپوورى سريانى یەکەمین پێشانگەی ڕاستەقینە لەسەر ژنان لە مێژووی نوێدا دەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە 9ی تەمموزی 2024، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، مارک سترو و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ژنان و گەشەپێدان لە ناوچەکە، د. خانزاد ئەحمەد، یەکەم پێشانگەی ڕاستەقینە دەربارەى بابەتی ژنان لە مێژووی هاوچەرخدا، لەباڵەخانەى مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە لە هەولێر کردەوە.
پێشانگاکە تا ١٨ی مانگ بەردەوام دەبێت بۆ سەردانيکردن، و باس لە ژیاننامەی چوار ژنى گەلەکەمان دەکات کە ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵی ژنان لە مێژووی هاوچەرخدا، ئەوانیش بریتین لە (سورما خانم، مریەم نیرما، ماری تێریز، لیلی تیمۆرازى) ، لەگەڵ نمایشکردنى نموونەى پەیکەر بۆ هەریەک لە سورما خانم و مریم نرما بۆ هونەرمەند سلام ئەلبەنا، هەروەها نمایشکردنى ژیاننامەى دووکەسایەتى ترکە نموونەى ژن و چالاکییەکانیبوون ئەوانیش (مارگریت جۆرج و جۆزفین وەردە)، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتى ژنانى گەلەکەمان کە کارى ڕۆژانەى ژن لەو کاتەدا لە خۆدەگرێت.
بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، دووپاتی کردەوە کە “پێشانگاکە یەکەم پێشانگە لە سەر ئاستى هەرێمی کوردستان و عێراق، وگەلەکەمان لە تاراوگە بە نیشتمانی خۆیانەوە دەبەستێتەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کارەکتەرانەی نمایش کراون لە ماڵپەڕی مۆزەخانەدا بەردەست دەبێت و دەتوانرێت لەلایەن خەڵک و توێژەرانەوە سەیری بکرێت “.
ئۆغنا ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشانگاکە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ژنانی سریانی لە سەدەی بیستەمدا، بۆ ئەوەى سەرەتای بابەتێکى گرنگ بێت کە پەیوەندی بە ژنان و ڕۆڵیان هەیە لە کۆمەڵگاکەماندا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشانگاکە لە ئەنجامی هەوڵی دووخوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی لە دەیتۆن کە لە ژێر چاودێری دکتۆر ئێلدا بنیامین” کاریانکردووە هاتۆتە ئاراوە.
لە کۆتایی وتارەکەیدا ئۆگنا داوای کرد “کارەکانمان وەک خاڵی دەستپێک و بانگەوازێک بێت بۆ پاراستن و دیجیتاڵکردنی هەموو بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە پێکهاتە ڕەسەن و پەراوێزخراوەکان و هەروەها ژنان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
دوابەدوای قسەکانی بەڕێوەبەری گشتی، مارک سترو، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی پێشانگاکەی لە ئینتەرنێتدا کردەوە و بە بەردەستی هەموو لایەک ڕایدەگەیەنێت پاشان وتارێکى پێشکەش کرد کە تێیدا دووپاتی کردەوە، “کە ئەمریکا، لە ڕێگەی ئاژانسى ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، کاردەکات بۆ پاراستنی کولتورى کەمینەکان لە عێراق وهاوبەشیکردن لەگەڵ ئێمە، هەرسەدانێکمان بۆمۆزەخانەى کەلەپوورى سریانى شتى نوێ لە کارەکانى دەبینین ئەمەش سەرچاوەی خۆشحاڵییە بۆ هەموومان”.

لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکەدا ژمارەیەک قەشە و ڕاهیبی دڵی پیرۆزی عیسا و گروپێکی ڕۆشنبیران و ئەوانەی ئارەزووی کاروباری ژنان دەکەن لە عەنکاوە و هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەی بوون.
شایانی باسە پێشانگاکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاراستنی کولتوورى ڕۆشنبیری کەمینەکانی عێراقدا هات کە لەلایەن مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بە هاوکاری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و هاوپەیمانی پاراستنى شوێنەوار.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap