مەسیحییەکانی عێراق: لێکۆڵینەوەیەک لە چالاکییە پەرلەمانییەکانیان لە سەردەمی شاهانەدا 1925-1958

بڵاوکراوەیەکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دابینکردنی گرنگی زانستى زياتر بۆخوێنەر، بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک نووسەر و توێژەری بەڕێز، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی زنجیرەی ڕۆشنبیری سریانی کتێبخانەی سریانی، کتێبێکی نوێ چاپدەکات بەناونیشانی (مەسیحییەکانی عێراق: لێکۆڵینەوەیەک لە چالاکییە پەرلەمانییەکانیان لە سەردەمی شاهانەدا)، لە نووسینی د.عەمار، ژمارە (71) .
کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگ و جیاوازەی کە نوێنەرانی مەسیحی لە قۆناغێکی گرنگدا لە مێژووی عێراقدا بینیویانە. کتێبەکە بەسەر چوار بەشدا دابەشکراوە، بەشی یەکەم باس لە ڕۆڵی کارای مەسیحییەکانی عێراق دەکات لە دامەزراندن و بنیاتنانی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراقدا، لەوانەش دەسەڵاتی یاسادانان کە ئەنجومەنی دامەزرێنەر و ئەنجومەنی نیشتمانی (جێگران و کەسایەتییە دیارەکان) نوێنەرایەتی دەکەن. نوێنەرانی مەسیحی، زۆر هۆشیار و بەرپرسیار بوون، لە میانی گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی دامەزرێنەردا ، هەروەها ڕۆڵێکی کارایان هەبوو لە گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی نێوان ساڵانی نێوان 1925 – 1958، بنیاتنانی دەسەڵاتی یاسادانان و بەهێزکردنی لە رێى بۆچوون و پێشنیارەکانیان لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان.
بەشی دووەم باس لە دەستێوەردان و بۆچوونی نوێنەرانی مەسیحی لە بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکات و باس لە پرسە بنەڕەتی و چارەنووسسازەکانی مێژووی هاوچەرخی عێراق دەکات کە گوزارشت لە عەقڵیەت و شێوازی بیرکردنەوەیان کردووە.
سەبارەت بە بەشی سێیەمیش باس لەوە دەکات کە چۆن نوێنەرانی مەسیحی ڕۆڵی چالاکانەی خۆیان لە لیژنە ناوخۆییە هەمیشەییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بە سەرکەوتوو دەگێرا و زۆرێکیان پێشنیاریان خستەڕوو بۆ دەرکردنی ڕێسای یاسایی پەیوەست بە گرنگترین پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان .
بەشی چوارەم باس لە هەڵوێستی نوێنەرانی مەسیحی دەکات لە پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان
کتێبەکە (١٤٤) لاپەڕەی بچووک پێکهاتووە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap