کتێبی (مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات: هەڵبژاردنی مانەوە و ئیرادەی هیوا) کە بەم دواییە لە چوارچێوەی زنجیرەی ڕۆشنبیری سریانی کتێبخانەی سریانی ژمارە (٧٣) و لە چاپی چوارەمدا، لە لایەن پرۆفیسۆر حەبیب ئەفرامەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.
پێشەکییەکەی کە لەلایەن وەزیری پێشووی ئەمریکا میشێل ئیدوە نووسراوە، کورتە ڕوونکردنەوەیەکی تێدایە کە ئەم کتێبە چی لەخۆدەگرێت، وەک لە لاپەڕەی سێزدەهەمدا دەیبینین، پێشەکییەکی نووسەر حەبیب ئەفرام کە بە کاردانەوەکان دەستپێدەکات و تێیدا تەمەنى منداڵی خۆی بەبیردەهێنێتەوە و دەیگێڕێتەوە ، دەربارەی ڕابردووی خێزانەکەی و ئازارەکانی خۆی و گەلەکەی لە کۆمەڵکوژییەکەی (سێفۆ)دا، کە لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکانی پێش خۆی و دواتردا، عەقڵێکی مەسیحی ڕۆژهەڵاتی پێکدەهێنن و وەک پاسپۆرتێک لەناو چەمانەوەی خۆیدا هەڵدەگرێت، وقەناعەتی بەو شتە هەیە ئەو دانیشتوویە تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە ئەو کۆچبەرێکە کە بەهۆی شێوازی فەرمی و ساختەکاری و باند و ئازارەوە قورسایی لەسەرە.
کتێبەکە بابەتگەلێک لەخۆدەگرێت کە لە چەند ڕۆژنامەیەکی لوبنانیدا بڵاوکراونەتەوە لەگەڵ بابەتەکانی پێشکەشکراو لە کۆنفرانسەکاندا بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کرانەوە و ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی لە هەموو بەشێکی جیهاندا لە نێو بابەتەکانی چاپکراودا بابەتێک هەیە کە لە کۆنفرانسی جەماوەری کلدانی سریانی ئاشووری پێشکەشکراوە کە لە (عەنکاوە – هەولێر – هەرێمی کوردستان 12-3-2007)ئەنجامدراوە. لە ژیرناونیشانى (ڕۆمای بچووکی نوێ)، و تێیدا وتى :هەرکاتێک دوو کەس لە گەلەکەمان کۆدەبنەوە و لەهەرکوێیەک ، ئیمە هەردەم لەگەڵیان دەبین .چۆن لێرە عەنکاوە (رۆماى بچووکى نوێ) ناوچەیەک کە بە شێوەیەکی ناسک گەشە دەکات، لە ڕێنێسانسێکی شارستانی و فیکری و میدیای نەتەوەیى بێهاوتادا .و چۆن لێرە لە ژێر سێبەرى هەرێمێک کە جەخت لەسەر برایەتی نێوان مەزهەب و نەتەوەکان دەکاتەوە هەوڵدەدات مۆدێلێکی زیندوو لە پێکەوەژیانی شارستانی بخاتەڕوو. من کە لە ئەرزى خوداوە هاتووم، لە لوبنانەوە، هەست دەکەم ناوچەکە وەک ئێمەیە شانازی بەوەوە دەکەم . ئایا لوبنان نموونەی هاوسەنگی نییە، سەرەراى ئاستەنگەکانى زەمان ؟ پیرۆزە لە هەرێم. وەک چۆن نەک تەنها گەلەکەی لە باوەش دەگرێت.
هەروەها کتێبەکە بانگەوازەکانی لە شێوەی نامەدا لەخۆدەگرێت کە چیرۆکی بەروارەکانی ڕابردوو و بەردەوام دەگێڕنەوە کتێبەکە (٥٠٤) لاپەڕەی گەورەی تێدایە.
کتێبەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی خۆی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بەردەستە: