ڕۆژى دووشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، نووسەر و ئەدەیبى ناودار، سەعید شامایا، میوانی کڵدو ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیرى وهونەری سریانییە لە هەرێمی کوردستان، و لە باڵەخانەى بەرێوەیەرایەتى گشتى لە قەزاى عەنکاوە پێشوازی لێکرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوو لا گفتوگۆیان لە سەر بارودۆخی کولتووری خەڵکی سريانى و ڕێگاکانی پەرەپێدانی و بەردەوامبوونیدا كرد. کڵدو ڕەمزی ئۆغنا، بەشداری بەرزى سەعید شامایا لە پەرەپێدانی کەلەپوورى گەلەکەمان بەرزنرخاند ، و وتی دەرگاكانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیرى و هونەری سریانى هەمیشە کراوەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەموو ڕۆشنبیرودامەزراوەیەک، بۆ خزمەتکردنی کەلەپوورى سریانیمان.
