نوێنەری کلدان و ئاشوورییەکان لە ئەنجومەنی شورايى ئێران سەردانی مۆزەخانەى کەلەپوورى سریانی لە عەنکاوە دەکات

ڕۆژى یەکشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2023، شارلى أنويه، نوێنەری کلدان و ئاشوورییەکان لە ئەنجومەنی شورای ئێران، بە یاوەری وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، انو جوهەر عەبدۆکا، سەردانی مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە عەنکاوە کردو لەلایەن كلدو ڕەمزی أوغنا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری مۆزەخانەى سریانى پێشوازی لێکرا.
میوانەکە بەناو بەشەکانى مۆزەخانەکەدا گەڕاو سەیری کۆکراوەکانى مۆزەخانەکەی کرد. وسەرسامی خۆی بۆ پێشانگاکان بە تایبەت دیواری مێژوویی و جلوبەرگی نەریتی و هەروەها هۆڵی ڕۆشنبیری کە وێنە و کورتە ژیاننامەی داهێنەر و کاریگەر و بیرمەندانی گەلەکەمان لەخۆدەگرێت، دەربڕی.
انویە بە نووسینی وتارێکی کورت لە تۆمارى سەردانەکاندا پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵەی کە مۆزەخانەی کەلەپوورى سريانى لە ئەنکاوە بینیویەتی دەربڕی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap