هونەرمەندی گەورە و ئەفسانەی گۆرانی سورت، ئیوان ئەغاسى کۆچى دواى کرد

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆى ڕادەگەینێت بە بۆنەى کۆچى دواى کردنى هونەرمەندی گەورە ئیوان ئەغاسی، کە سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2024، لە تەمەنی 79 ساڵیدا، و بە هۆى نەخۆشی چووە بەر دلۆڤانى خودا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە خودى بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندەکانی، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی خانەوادە و هەواداران و بنەماڵەی هونەری گەلەکەمان دەکات، بۆ لەدەستدانی ئەفسانەیەکی گەورە و خاوەن دەنگێکى زێڕین و لە خواى پەروەردگار دەپاڕێینەەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتى فراوانی شادبکات و وسەبر و دڵنەوایش بە کەسوکارى ببەخشێت.
ئیوان ئەغاسی لە شاری کرەماشان لە وڵاتی ئێران لە دایکبووە، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا زۆربەی گۆرانییەکانی لەگەڵ براکەی گۆرگیس ئەغاسی نووسیوە و ئاوازیان بۆ داناوە.
هونەرمەند ئیوان ئەغاسی لەدایکبووی ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگ و بەرهەمدارەکانی گەلەکەمان، لە ماوەی ژیانی هونەریدا ٢٠ ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، دوا بەرهەمیشی لە ساڵی ٢٠١٧ بووە بە ناوی “٤٥ ساڵ”.
ئەغاسی بە گۆرانییە نتەوەیى و ئازدیخواز و خۆشەویستی و ڕۆمانسییەتەوە ناوبانگى دەرکردووە ،ژیانێکی هونەری دەوڵەمەندی بەسەر برد کە زیاتر لە ٥٠ ساڵی خایاند، جێپەنجەی قووڵی لە مۆسیقای ئەلسورت بەجێهێشت.
جێى ئاماژەیە کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو خانەوادەى ئیوان ئەغاسی تووشبوونى بە نەخۆشى شێرپەنجەى مێشک ڕایانگەیاند.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap