هونەرمەند هۆمی لازەر میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە هونەرمەند هۆمی لازەر کرد، کە لە وڵاتى ئوسترالیاوە هاتووە.
ولە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا کورتەیەک لە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، و بەشدارییەکانی لە پاڵپشتیکردنی واقیعی ڕۆشنبیری سریانی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا خستەڕوو، و ئاماژەی بەوەدا کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی کراوەیە بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ هەموو کەسانی پەیوەندیدار و دامەزراوە کولتوورییەکانى گەلەکەمان.
لە کۆتاى دیدارەکەدا ئۆغنا کۆپییەکی نوێترین ژمارەی گۆڤاری بانیپاڵ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان وەرزانە بڵاودەکرێتەوە، پێشکەش بە میوانی سەردانکەر کرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap