بەئامادەبوونی ڕێزدار مار بولس سابت حەبیب مەترانی ئیبرشیەی ئەلقوش بە یاوەری ژمارەیەک لە قەشە، وکلدو رمزی اوغنا بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی وبرنارد یوسف بەرێوەبەری کولتوور و ومۆزەخانەی سریانی و رائد جرجیس بەرێوەبەری روشنبیری سریانی/دهوک و بە ئامادەى ژمارەیکى بەرچاو لە دانیشتوانی ئەلقوش وگوندەکانى دەوروبەرى، لە هوڵی الامراء روژی شەممە ١٠کانونی یەکەم٢٠٢٢، لەگەڵ بڕێنی قردێلە وکردنەوەی پێشانگای کاری دەستی وکولتوورى و، بە بەشداری کۆمەلێک کورو کچی بە توانای گەلەکەمان. چالاکییەکانى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى2022 بە گوتارى بەخێرهاتن لەلایەن بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری هونەری سریانی لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد، و تێیدا وتی:لە ئەلقوش کەکەنیسە و قوتابخانەی مارمیخاى نوهەدری لێیە، لە ئەلقوشەوە،شاری بیرمەندی گەورە، مار توما اودو زمانەوانى گەورەی سریانی کە چەندین فەرهەنگی نووسیوە و زمانەکەمانی پاراستووە،لە ئەلقۆشەوە تاوەکو کەنیسەى رەبان هرمز.و قوتابیەکانی کە هەزارەها کتێبیان نووسیوە وتا ئێستاش پارێزراون. ئیمە لێرەین تاوەکو بەردەوام بین لە پیشاندانی هونەر و داهێنانى رۆشنبیری سریانی، بۆدرێژەدان بە رێبازی باوکان و باپییرانمان… ئیمە لێرەین بۆ بە بەردەوام بوون لە چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیری سریانی کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی رێکخراوە، و سوپاسی پیشتیوانیتان دەکەین، هیوادارین چالاکییە هاوبەشەکانمان لە داهاتوودا بەردەوام و فراوانتربن. وەهەروەها ئاماژەشى بەوەکرد کە ئەلقوش وعەنکاوە و باطنايا وتلسقۆف و دهۆک وزاخۆ هەموویان خاکى ئێمەن و خۆشەویستیمان بۆ یان لەدڵماندا یەکسانە.دواتر گوتارى مەتران مار بولس سابت حەبيب ، سەرۆکى ئیبارشییەى ئەلقۆش بۆ کلدان پێشکەش کرا و تیایدا ووتی،ئەمرۆ لە ئاهەنگێکین کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری سریانی بۆمان سازکراوە، خاکەکەمان وەک بوکێک ڕازاوەتەوە، بە کەلتوور وزمان و بیروباوەڕمان. وهەروەها ئاماژە بە گرنگی فێربوونی منداڵەکانمان ونەوەکانی داهاتووی زمانی سریانی دەکەین کە زمانی باوک و باپیرانمانە و جەختیشى لەوە کردەوە کە فێربوونى زمانى ئینگلیزى لەلایەن منداڵەکانمان جێگاى شانازى نییە ئەوەندەى زانینى زمانى سریانى دایک شانازی بێت چونکە زمانى حەزرەتى مەسیحە. پاشان کومەلێک قوتابی لە قوتابخانەی ئەلقوشى کچان، بە جلوبەرگی کولتوورى ئەلقۆش ،گۆرانیکیان بە زمانی سریانی پێشکەش کرد،دواتر تابلۆیەکی جوان لەلایەن منداڵانی فێرکردنى مەسیحى ئەلقوش پێشکەش کرا. و دوابەدواى ئەو تابلۆیەکی سەماکاری لەلایەن تیپی برمایا کە لە قامشلی /سوریا هاتوون پێشکەشکرا .و هەروەها ڕوژی سێیەمى کارو چالاکییەکانى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022 نمایشێکى جلوبەرگی کولتوورى بۆ گشت گوند و شارۆچکەکانى گەلەکەمان بەخۆیەوە بینى، دواتر بڕگەى گۆرانی ووتن لە لایەن هونەرمەندانی گەلەکەمان( دانی اسمرو،مارتن هرمز، یوسف عزیز) دەستى پێکرد، بە یاوەرى نمایشێکى شانۆی بە ناونیشانى(بووک و خەسو) لە دەرهێنانی رائد ججو، وهەوروها اسعد انور پارچەیەک ژەنینی تاکەکەسی لەسەر فلوت پێشکەشکرد، و تیپى بەرمایەى سووریا بە تابلۆییە سەماکارییەکانى ئامادەبوونێکى نایابى هەبوو، چالاکیەکانی رۆژی کولتوورى بە پێشکەشکردنی خواردنی فۆلکلۆری و دروستکردنی نان بە هەموو جۆرەکانی وپێشکەشکردنیان بۆ ئامادەبووان بەردەوام بوو.شایەنی باسە هەفتەی رۆشنبیری سریانی بەردەوام دەبیت تاوەکو ١٢ کانونی دووەم٢٠٢٢،لە دهۆک بۆ ئەلقۆش وتللسقۆف، پاشان لە شارى زاخۆ کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت ، بەرنامەکەی چەندین چالاکیی رۆشنبیری وهونەری گفتوگۆى جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت. و بە بەشداریکردنى کۆمەڵێک لە کەسانی داهێنەر لە ناو گەلەکەمان.