بە ئامادەبوونی مەتران مارفیلیکس سعید الشابی، مەتران لە ئەبریشییەى کلدانی زاخۆ ، و قەشە و راهیبەکان ، هەفتەی رۆشنبیری سریانی ٢٠٢٢ کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان رێکخرابوو،پێنجەمین و کۆتا ڕۆژیشى لە هۆلی مەترانیەی زاخۆ لەئیوارەی ڕۆژی دووشەممە١٢ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٢، کۆتایی بە چالاکییەکانی خۆی هێنا. چالاکییەکان بە کردنەوەی پێشانگای کاری دەستی وهونەری پلاستیکی بۆ کوڕ وکچە داهێنەرەکانی گەلەکەمان دەستی پێکرد، لەگەڵ کردنەوەى پێشانگەی کتێبی چاپکراو لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە چوارچێوەی زنجیرەی(رۆشنبیری سریانی)دا. دوا بەدوای ئەمانە تابڵۆیەکی سەما لەلایەن تیپی بەرمایاى سوریا پێشکەش کرا ،هەروەها کلدو رمزی اوغنا، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی،گوتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا ستایشی شارى زاخۆ و ئەوکەسایەتیە دیارانەی کرد کە خزمەتێکی گەورەیان بە رۆشنبیری سریانی کردووە، کە دیارترینیان خوالێخۆشبوو مار روفائیل بیداوید،پاتریارکى پێشوی کلدانی ، کە کاری لەسەر پەرەپێدان ودەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی عربی _سریانی کردوە وپەرەی پێداوە کە مار اوجین منا دانەرى بووە.
هەروەها ئەوەشمان لەبیر نەچێ خوالێخۆشبوو یونان هوزایا رۆڵی لە پەرەپێدان و چەسپاندنی پەروەردەی سریانی وبڵاوکردنەوەی فەرهەنگی بهرا دا هابووە ،سەرەڕاى بیرمەند ئەلبێرت ئابونا، نووسەر و لێکۆلەر و مێژوونوس، و مار لویس ساکو،پاتریاکی کلدان. هەروەها ئاماژەی بە وەشدا : کە دەرگای بەرێوەبەرایەتی هەمیشە بە رووی هەموو لایەکدا کراوەیە و ئیمە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەک کار بکەین، ئەمڕۆش ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بلێین لە ڕیگەی رۆشنبیرییەوە بە یەکتری گرێدراوین،پیویستمان بە دیالۆگی خوشەویشتی هەیە کەلە رۆشنبیرییەوە دەست پێدەکات.هەرەوەها لە کۆتاییدا سوپاسی ئیبارشیەی زاخۆ کرد بۆ بەشداریکردنیان لە سەرکەوتنی ئەم هەفتە رۆشنبیرییەدا، هەروەها قەڵغانێکی رێزلێنانی بە ناوی بەرێوەبەرایتتیەوە پێشکەش بە مار فیلیکس الشابی کرد .
دواتر سەرۆکى ئیبارشییەى زاخۆ هەر بەم بۆنەیە گوتارێکى پێشکەش کرد و تێیدا دڵخۆشى خۆى بۆ ئەنجامدانى ئەم جۆرە چالاکییەلە زاخۆ دەربڕى ، و ئاماژەشى بەوە کرد کە ئەم شارە فەقیرە لە هەبوونى سەنتەر و چالاکى ڕۆشنبیرى بۆیە بەو هیواى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى فەرمانگەیەک لە زاخۆ بکاتەوە ، بۆ بەردەوام بوونى چالاکییەکان لەم شارە هەرە کۆنە کە کەسایەتى ڕۆشنبیر و بە باوەڕ هێناوتە دونیاوە . دواتر هەریەک لە شاعیران ( عبداللە نورى ،نوئیل الجمیل، بشار بغدیدى ، دیڤید حازم، عبدالمسیح بدر) پارچە شیعرەکانیان خوێندەوە . لەگەڵ ژەنینى پارچە مۆسیقا لەسەر ئامێرى عود لەلایەن هونەرمەند ئەنەس گەصگوص ،و تابلۆى سەماى هونەرى بۆ تیپى بەرمایەى سووریا ، وەهەروەها هونەرمەند و گۆرانى بێژى گەلەکەمان یوسف عزیز چەپکەیەک لە گۆرانییەکانى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد ، و ڕۆژى پێنجەمى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى بە نمایش کردنى کورتە فیلمێک لەسەر بڵاوبونەوەى مەسیحیەت کۆتایى بە کارەکانى هێنا. جێگاى ئاماژەیە کەوا میدیاکار ئیڤا حەبیب هەر پێنج ڕۆژەکەى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى بەڕێوەبەرد. هەفتەی رۆشنبیری سریانی بەردوامبوو لە چالاکییەکانی بوماوەی ٨-١٢ کانوونی یەکەم لە نوهەدرا – دهۆک بۆ ئەلقۆش وتللسقۆف ،و لە زاخو کۆتایى بە کارەکانى هێنا .بەرنامەکەی چەندین چالاکیی رۆشنبیری وپێشانگای هونەری و پانێڵى لە خۆگرت، بە بەشداریی کەسانی داهێنەری گەلەکەمان.